اجرای خصوصی مجتبی میرزاده آستان جانان

در تاریخ ۱۳۹۵/۰۱/۲۰
اجرای خصوصی مجتبی میرزاده آستان جانان
تک‌نوازی کمانچه در سه‌گاه
از آرشیو جناب اشراقی
بزرگمهر حسین‌پور(طرح اصلی)
——————————————————————–
کـــــــــــــــــــــــــــوردی:
۲٦ تیر سالگرد استادمجتبی میـــــــــــــرزادە
موجتەبا میرزادە لە سالی ١٩٤٥ لە شاری کرماشان ھاتۆتە دنیا. لە تەمەنی مێرمندالی دا بە ھۆی رادیۆ ھمسایە‌ (ھاوسێ)ەوە لە گەل مۆسیقا ئاشنا بووە. ئەو کات لە ڕێگای ئەو ڕادیۆیەوە گوێ لە ڤیۆڵۆنی مامۆستایان خالدی و پەرویز یاحەقی دەگرت.
یەکەم ئامیری مۆسیقا کە موجتەبا لە تەمەنی منداڵی دا دەستی دایە، نای وە پاشان سەنتوور بوو. یەکێک لەو دەرگایانەی کە مۆسیقای کوردی بە رووی میرزادەی ھونەرمەند و بەلیمەت دا ککردەوە، ئاشنا بوونی ناوبراو لە گەڵ مامۆستای کۆچ کردوو حەسەن کامکار باوکی کامکارەکان بوو.
لەو ھەل ودەرفەتا بووکە موجتەبا توانی کۆمەڵێک ئەزموون لە مامۆستا کامکار وەرگرێ وە پاشان ببێبە فەرمانبەر لە ڕادیۆی کوردی سنەدا. دوای ساڵێک لە سنە‌، گەرایەوە کرماشان وە لە گەڵ گۆرانیبێژی گەورەی کورد وەک نەمر حەسەن زیرەک، مەزھەر خالقی، ئیبراھیمی خۆشنەوا، مورتزا توندڕە‌و وە ھاشمی رەبێعی دوای ئاشنا بوون، دەستیی کرد بە تۆمارکردنی چەندین بەرھەمی کوردی کە تا ئیستاش ھو نەری کوردی لە ئاستێکی بەرزدا دەینرخێنی وە وەک شانازیی یەکی نەمر لە میرزادەوە بۆ کورد و گۆرانی کوردی دەمێنێتەوە.
موجتەبای میرزادە لە رۆژی ۱۷/۷/۲۰۰٥ به‌ هۆی نه‌خۆشی دڵه‌وه‌ له‌ نه‌خۆشخانه‌ی تاران کۆچی دوایی کرد.
,