آهنگ کوردین عەبدوڵا جەمال سەگرمە Abdullah Jamal Sagirma

در تاریخ ۱۳۹۷/۰۲/۲۰
کلیپ اورجینال 
از زبان هنرمند به زبان کوردی:
خوشك و برایانی به‌ڕێز سڵاو خۆشحاڵم كه‌ كلیپێكی نوێم بۆ سرودی (كوردین) دروستكرده‌وه‌ و جارێكی دی بڵاوی ده‌كه‌مه‌وه‌. له‌ ڕاستییدا، له‌ ساڵی ٢٠٠٤ ئه‌م كاره‌م له‌سه‌ر داوای كه‌ناڵی كوردسات كرد به‌ڵام هه‌ر له‌و كاته‌وه‌ گومانم له‌ ده‌نگی كلیپه‌كه‌ هه‌بوو، هه‌ر كاتێك له‌ تیڤییه‌وه‌ ده‌مبینی، ده‌نگی كلیپه‌كه‌م زۆر له‌لا په‌سه‌ند نه‌بوو. نه‌مده‌زانی هۆكه‌ی چییه‌! كه‌ پرسیاریشم ده‌كرد، هه‌میشه‌ ده‌یانوت كشه‌ی په‌خشه‌. به‌ڵام به‌ داخه‌وه‌ له‌م دوواییانه‌دا كه‌ له‌ یوتیوب بۆ كاره‌كه‌ ده‌گه‌ڕام، بۆم ده‌ركه‌وت كه‌ كلیپه‌ ئۆریجیناڵه‌كه‌ و گشت ئه‌و كلیپه‌ نوێیانه‌ش كه‌ بۆ تۆماركراوه‌كه‌ی من كرابوون، له‌ڕووی ده‌نگه‌وه‌ باش نه‌بوون و له‌ ئه‌نجامدا هیچ كلیپێكم نه‌ده‌دۆزییه‌وه‌ كه‌ ده‌نگه‌كه‌یم به‌ دڵ بێت. هه‌روه‌ها كه‌ ده‌نگی ئه‌و كلیپانه‌شم له‌گه‌ڵ تۆاركراوه‌ ئۆریجیناڵه‌ی لای خۆم به‌راورد كرد، بۆم ده‌ركه‌وت كه‌ (به‌ مه‌به‌ست بێت یان بێ مه‌به‌ست) ده‌نگی كلیپه‌كان شێوێنراون و كوالیتییه‌ ئۆریجیناڵه‌كه‌ی خۆی له‌ده‌ست داوه‌. بۆیه‌ به‌ پێویستم زانی جارێیكی دی خۆم كلیپ بۆ ده‌نگه‌ ئۆریجیناڵه‌كه‌ دروست بكه‌مه‌وه‌ هه‌رچه‌نده‌ من زانیارم ده‌رباره‌ی كاری كلیپ و ڤیدیۆ زۆر زۆر سنورداره‌ و ده‌زگا و كه‌ره‌سه‌ی پێویستیشم نییه‌. هه‌ر كه‌سێك ده‌نگی ئه‌م كلیپه‌ نوێیه‌ كه‌ ده‌نگه‌ ئۆریجیناڵه‌كه‌یه‌، له‌گه‌ڵ ده‌نگی گشت كلیپه‌كانی دی سروده‌كه‌ له‌ یوتیوب به‌راورد بكات، زۆر به‌ ڕوونی بۆی ده‌رده‌كه‌وێت كه‌ جیاوازییه‌كه‌ چه‌نده‌. بۆ زانین: – ئه‌م كاره‌ به‌ خۆبه‌خش جێبه‌جێكرا و دینارێكی تێ نه‌چوو. – كۆرسه‌كه‌ سێ كه‌سه‌، كاك حه‌مید بانه‌ی و مامۆستا دلێر حسه‌ین و من. له‌ ستۆدیۆی كوردسات ده‌نگه‌كانم تۆمار كرد. – ئاوازه‌كه‌ به‌ڕێز داده‌ شاناز داینابوو، به‌ ده‌نگی خۆی تۆماری كردبوو بۆی ناردبووم و هه‌تا ئێساتش ئه‌و تۆماركراوه‌م له‌لا ماوه‌. پاشان به‌ ئیجازه‌ی خۆی هه‌ندێك چاكسازیم له‌ ئاوازه‌كه‌دا كرد و به‌شه‌ به‌رزه‌كه‌ی دووه‌میم بۆ زیاد كرد. – گشت ئامێره‌كان (پیانۆ و ژێداره‌كان) خۆم ژه‌نیومن و له‌ ستۆدیكی تایبه‌تی خۆم له‌ ماڵه‌وه‌ تۆمارم كردون. هیوادارم كارێكی باشم كردبێت و به‌ سود بێت.
له‌گه‌ڵ ڕێز و خۆشه‌ویستیم بۆ هه‌مووان براتان: د. عه‌بدوڵا جه‌مال سه‌گرمه‌ سلێمانی \ كوردستان

, , , ,