دانلودآلبوم ریژنه محمد ماملی ۲۰۱۷

در تاریخ ۱۳۹۶/۰۴/۱۷
دانلودآلبوم ریژنه محمد ماملی ۲۰۱۷ منتشرنشده
پاشی تێپەڕبوونی ٢٥ ساڵان، ئاڵبۆمیکی گۆرانی لە ماملێ، بە ناوی “ڕێژنە” بڵاو دەکرێتەوە.
ساڵی ١٩٩١ی زایینی دوای کارەساتی دڵتەزێنی کۆچ و ڕەوی گەلەکەمان لە باشووری کوردستان، کۆمەڵێک هونەرمەندی لێهاتووی ئەم دەڤەرە پەڕیوەی شاری مەهاباد بوون و لەوێندەر گیرسانەوە.
ئەم هونەرمەندانە پاش ماوەیەکی کوورت وەها کەوتنە بەردڵان و وەها تێکەڵاوی ڕەوشتی گەرم‌وگووڕی خەڵکی ئەم شارە بوون کە جیاکردنەوەیان لە خەڵک و پێکهاتەی ئەم شارە چەتوون دەهاتە بەرچاو، بەجۆرێک، کە دەتگووت هەر لەم شارە لەدایک بوون.
ڕێزدار کەریم تەلایی، خاوەنی “ئێستێریۆ تەلایی” کە جێپەنجەیان لە پاراستن و ئارشیوکردنی بەرهەمە هونەرییەکانی کورد و کوردستان دا دیار و بەرچاوە، پێشنیاری کارێکی نوێ و جیاواز لە کارەکانی پێشووتر بە هاوکاری ئەم پۆلە هونەرمەندەی باشوور و هەندێک لە هونەرمەندانی شاری مەهاباد بە ماملێ کرد. ماملێش زۆر بە دڵخۆشی و ڕێزەوە ئەم داوایەی لە کاک کەریم قەبووڵ کرد و قۆڵیان هەڵماڵی بۆ کارێکی نوێ.
پاشان بۆ ماوەی چند ڕۆژێک ڕاهێنان و کارکردن لەسەر گۆرانییەکان لە ماڵی کاک کەریم و لە ئێستێدیۆ تایبەتییەکەیاندا، توانرا کە دوو ئاڵبۆم لە گۆرانییەکانی ماملێ بە دەنگی ئەم هونەرمەندە تۆمار بکرێن کە ئاڵبۆمی یەکەمیان بە ناوی “زەمانە” لە نەورۆزی ساڵی ١٩٩٢ دا بڵاو کرایەوە.
کاک کەریم تەلایی وای بڕیار دابوو کە ئاڵبۆمی دووهەم، واتە ئەم ئاڵبۆمەی کە ئێستا لە خزمەت ئێوەی بەڕێز دایە، بۆ نەورۆزی ساڵی ١٩٩٤ بڵاو بکاتەوە بەڵام، کۆمەڵێک هۆکاری کاریگەر و ناخۆش کە بۆ ژیانی تایبەتی کاک کەریم هاتنە پێش، بڵاو کردنەوەی ئەم ئاڵبۆمەی وەدواوە کەوت.
بەداخەوە کە ئێستا نەخۆشی بەرۆکی بەم نیشتمانپەروەر و دڵسۆزەی گەل گرتووە و باری نالەباری ژیان وای کردووە کە کاک کەریم لە توانای دا نییە ئەم ئاڵبۆمە وەک گشت کارە بەنرخەکانی پێشووتریان پێشکەشی گەلی خۆی بکات، بۆیە “مەڵبەندی هونەریی ماملێ”ی ڕاسپاردووە تا لە ڕێگای ئەم مەڵبەندەوە کە ئەرکی پاراستن، کۆکردنەوە و بڵاوکردنەوەی بەرهەمەکانی ماملێ‌ی گرتۆتە ئەستۆ، ئەم ئاڵبۆمە پێشکەش بە خاوەنی سەرەکیی خۆی، واتە پێشکەشی بە گەلی کوردی بکاتەوە.

, , ,