دانلود آلبوم Mahsun Kirmizigul به نام Best Of Mahsun Kirmizigul

در تاریخ 2019/08/11
Mahsun Kirmizigul – Best Of Mahsun Kirmizigul
———————————————————————–
کوردی
مەحسون کرمزگویل (عەبدوڵلا بازنجیر لەدایکبووی ٢٦ـی ئازاری ١٩٦٩) گۆرانیبێژ، ئەکتەر و دەرھێنەر، نووسەری دەق، ئاوازدانەر و بەرھەمھێنەرێکی کوردی تورکیایە لە ڕەچەڵەکی خێڵی زازایی خوارووە.[٢] باوکی ناوی چەرکەز بازنجر و دایکی ناوی فایقا ئارکەیە. خاوەنی کۆمپانیایەکی بازرگانی بەرھەمھێنانی مۆسیقایە (پرەستیژ میوزیک)، لە تورکیا تا ساڵی ٢٠٠٢[٣] کە خەڵکی بە بازرگانێکی لێھاتووی ناو دەبەن. خاوەنی چەندین ئەلبومی میوزیک و فیلم و زنجیرە درامایە. دواترین فیلمی بە ناوی (موعجیزە) و دواترین کاری درامای کە وەک دەرھێنەر کاری کردووە بە ناوی Benim İçin Üzülme یە و خاوەنی ٢٣ ئەلبوم و ٩ دراما و ٦ فیلمە.
لەدایکبووە لە ٢٦ی ئازاری ١٩٦٩ لە دیاربەکر، تورکیا. وەک ئەندامێک لە خێزانێکی ٢٢ مناڵی. خوێندنی سەرەتایی و ئامادەیی لە قوتابخانەکانی دیاربەکر خوێندووە. ھەر لە تەمەنی زوویدا کاری کرد تا بەشداری خێزانەکەی بکات. و دەستی بە گۆرانیوتن کرد لە ئاھەنگی ژنھێنانەکان تا پارە پاشەکەوت بکات. لە ١٩٨٤، بانگھێشت کرا بۆ ئیستەمبوڵ تا ئەلبومێک بکات بۆ “Güneş Plak” کە بە مانای پارچەی خۆر دێت. و ھەروەھا دەستی بە خوێندن کرد لە لقی دەنگیی زانکۆی ئیستەمبوڵ-پەیمانگای مۆسیقای تورکی. دەستی بە خوێندنی مۆسیقا کرد لە ١٩٨٠ و ٨ ئەلبومی ناپیشەباز (خوازەیی یان نەشارەزایییانە) ی دروستکرد. کارزانیی ئەو بۆ یەکەم جار لە ئەلبومی “Alem Buysa Kral Sensin” دەردەکەوێت لە ١٩٩٣ ھەروەکوو بۆمبێک لە جیھانی مۆسیقا و لە لووتکەی ڕیزبەندیی مۆسیقا دانرا. لە ١٩٩٤، چووە پاڵ کۆمپانیای مۆسیقای پرەستیژ ھەروەک بەرھەمھێنێک. ھونەرمەند، ستایشەکەی بردەوە لەگەڵ فیلمیBeyaz Melek (فریشتەی سپی) کە خۆی نووسین، دەرھێنان و نواندنی بۆ کردووە. لە ٢٠٠٩، Güneşi Gördüm (خۆرم بینی)ی بڵاوکردەوە کە خۆی کاری نووسین، دەرھێنان و نواندنی بۆ کردووە. لە ٢٠١٠، New York’ta Beş Minare (پێنج منارە لە نیویۆرک)ی بڵاوکردەوە کە ئەمەشیان ھەر خۆی کاری نووسین، دەرھێنان، نواندن و دانانی ئاوازی مۆسیقای فیلمەکەی بۆ کردووە.پ
فارسی
ماهسون کرمزێ‌گۆل (به ترکی استانبولی: Mahsun Kırmızıgül) خواننده، بازیگر و گارگردان کورد تبار متولد شهر دیاربکر در ترکیه می‌باشد. در ۱۱ سال اخیر بیشتر فعالیت‌های هنری خویش را در قالب سینما و تلویزیون به نمایش گذاشته‌است فعالیت‌های هنری وی خوانندگی، نوازندگی، نویسندگی، کارگردانی و بازیگری است. محسون در سال ۱۹۸۹ در سن ۲۰ سالگی با خانوم «گلگم» یک ازدواج ناموفق داشت و از این ازدواج صاحب یک پسر به نام «محمود» شد و بعد از آن در سال ۱۹۹۵ هم با «صدا سایان» یک نامزدی ناموفق داشت و در سال ۲۰۱۱ هم با «مینه چانگال» یک نامزدی ناموفق داشت. ماهسون در تاریخ ۲۴ بهمن ۱۳۹۴ با یک وکیل ترک تبار ساکن آمریکا به نام اژه بینای ازدواج رسمی کرد. حاصل این ازدواج فرزند دختری است.
, ,