عدنان کریم – باده ی گولره نگ ۲ (کوردی )

در تاریخ ۱۳۹۴/۰۷/۲۰
عدنان کریم – باده ی گولره نگ ۲ (کوردی )
Adnan Karim – Baday Golrang 2
عه‌دنان كه‌ریم له‌ساڵی ۱۹۶۳ له‌شاری كه‌ركوك له‌دایك بووه‌,
و له‌بنچینه‌دا خه‌ڵكی دێی ژاژڵه‌ی سه‌ر به‌ناوچه‌ی شارباژێڕه‌.له‌شاری سلێمانی ژیانی منداڵی و سه‌ره‌تای ژیانی هونه‌ری گه‌شه‌ی سه‌ندووه‌. ساڵی ۱۹۸۵ به‌شی نیگاركێشانی له‌په‌یمانگای هونه‌ره‌جوانه‌كانی شاری سلێمانی ته‌واو كردوه‌.له‌ساڵی ۱۹۹۱ دا كوردستانی به‌جێهێشتو‌وه‌ ئێستا له‌سوید له‌گه‌ڵ مهاباد خانی هاوسه‌ری و سیَ منداڵه‌كه‌ی له‌شاری ئوپسالا ده‌ژین
سه‌ره‌تای كاری هونه‌ری ده‌گه‌ڕێته‌وه‌بۆَ ساڵی ۱۹۷۹ له‌گه‌ڵ تیپی موَسیقای سلێمانیَ به‌گوَرانی ده‌سماڵیَ. پاشان له‌ساڵی ۱۹۸۰ دا گوَرانی كازیوه‌ی له‌گه‌ڵ تیپی موسیقای سلێمانی توَمار كرد بۆ شانۆگه‌ری زه‌لكاو كه‌به‌رهه‌مێكی شانۆیی تیپی شانۆی پێشڕه‌وی كوردی بوو له‌سلێمانی. ئه‌م گورانییه‌كه‌له‌ئاماده‌كردنی هونه‌رمه‌ند دلێر ئیبراهیم و ئاوازی ئارام خه‌چه‌دوریان بوو, سه‌ره‌تایه‌كی باش بوو بۆ ناسینه‌وه‌ی ده‌نگی خۆی و تایبه‌تمه‌ندێتی هه‌ڵبژاردنی ڕه‌وتی هونه‌ری
ساڵی ۱۹۸۳ گۆرانی شه‌وی تاریك و بیَده‌نگی تومارده‌كات له‌ئاماده‌كردنی مامۆستا ئه‌نوه‌ر قه‌ره‌داغی.
له‌هه‌مان ساڵدا په‌یوه‌ندی ده‌كات به‌تیپی مۆسیقای نه‌ورۆزه‌وه‌ كه‌سه‌ر به‌تیپی مۆسیقای سلێمانی بوو و مامۆستا عوسمان محه‌مه‌د سه‌رپه‌رشتی ده‌كرد.
ىساڵی ۱۹۸۴ به‌هاوكاری تیپی موسیقای پیره‌مێردی سه‌ر به‌تیپی موسیقای سلێمانی كه‌مامۆستا سه‌ڵاح ره‌ووف سه‌رپه‌رشتی ده‌كرد, ئه‌م گۆرانیانه‌تۆمار ده‌كات
گۆرانی ژاڵه‌, گوڵاڵه‌, ئازیزه‌كه‌م كه‌هه‌ر سیَ ئاوازی هونه‌رمه‌ند سه‌ڵاح ره‌ووف و هۆنراوه‌ی حه‌سیب قه‌ره‌داغی شاعیر بوون.
گۆرانی په‌روانه ‌له‌ئاوازی مامۆستا سه‌ڵاح ره‌ووف و هۆنراوه‌ی هونه‌رمه‌ند ئه‌حمه‌د سالار .
گۆرانی ئه‌ی هاوسه‌ره‌ئازیزه‌كه‌م له‌ئاوازی هونه‌رمه‌ند غه‌مگین فه‌ره‌ج وهۆنراوه‌ی به‌رزان هه‌ستیاری شاعیر.
پاشان له‌گه‌ڵ تیپی موسیقای په‌یمانگای هونه‌ره‌جوانه‌كان ……..
گۆرانی شه‌ویَ ئه‌ی شه‌ماڵ … ئاوازی مامۆستا ئه‌نوه‌ر قه‌ره‌داغی و هۆنراوه‌ی سه‌یدی هه‌ورامی شاعیر…
گۆرانی بۆ دڵ ئاوازی هونه‌رمه‌ند عه‌دنان كه‌ریم خوَی و هۆنراوه‌ی بێخود ی شاعیر له‌گه‌ڵ تیپی نه‌ورۆزدا…
له‌ساڵی ۱۹۸۹ دا له‌گه‌ڵ هه‌ندیَ هونه‌رمه‌ندی تردا تیپی مۆسیقای كۆمه‌ڵه‌ی هونه‌ره‌جوانه‌كان داده‌مزرێنن.
له‌ساڵی ۱۹۹۱ دا له‌كۆڕه‌وه‌گه‌وره‌كه‌ی كورددا به‌ره‌و ڕۆژهه‌ڵاتی كوردستان كه‌وته‌ڕیَ و له‌شاری مهاباد بۆ ماوه‌یه‌ك جێگیر بوو.
له‌و ماوه‌یه‌دا چه‌ندین كاری هونه‌ری له‌گه‌ڵ هونه‌رمه‌ندانی موسیقی ناوچه‌ی موكریاندا ئه‌نجام دا وه‌ك عود ژه‌ن و چه‌ندین به‌رهه‌می هونه‌ری یان بۆ هونه‌رمه‌ندانی وه‌ك ماموستای به‌رزی كورد محه‌مه‌دی ماملیَ , محه‌مه‌د دانش, ئه‌حمه‌د ئیسلامی, ئیسماعیل شاهی و هه‌ندێکَ هونه‌رمه‌ندی تر.
له‌ساڵی ۱۹۹۲ ده‌گاته‌ووڵاتی سوید و درێژه‌ده‌دا به‌كاری هونه‌ری و یه‌كه‌م به‌رهه‌می له‌ده‌ره‌وه‌ی كوردستان كاسێتی بیرتان ده‌كه‌م بوو كه‌له‌شاری لیل ی فه‌ره‌نسی تۆمار كرا وحه‌وت گورانی له‌خۆ گرتبوو, له‌وانه‌چوار گوَرانیان ئاوازی هونه‌رمه‌ند رزگار ئیسماعیل و گۆرانی یه‌كانی هه‌ڵه‌بجه‌, كۆچ , ئازادی له‌ئاوازی هونه‌رمه‌ند عه‌دنان كه‌ریم خۆی بوو.
له‌ساڵی ۱۹۹۴-۱۹۹۵ له‌سوید ده‌چێته‌به‌ر خوێندَن و بوَ ماوه‌ی سالێک کۆَرسی ته‌كنیكی تۆماركردنی ده‌نگ و موسیقا ته‌واو ده‌كات و ئه‌مه‌ش ده‌بێته‌َ ‌هۆی ئه‌وه‌ی به‌رهه‌مه‌هونه‌ریه‌كانی به‌ده‌ستی خۆی تۆماربكات.
ساڵی ۱۹۹۵ به‌رهه‌می ڕاز له‌سه‌ر كاسێت ده‌رده‌كات.
ساڵی ۱۹۹۶ یه‌كه‌م به‌رهه‌می خۆی له‌سه‌ر سی دی به‌ناوی شه‌وی یه‌ڵدا بڵاو ده‌کاته‌وه‌ كه‌موَسیقای ئه‌م به‌رهه‌مه ‌له‌سلێمانیَ له‌لایه‌ن تیپی موسیقای كۆمه‌ڵه‌ی هونه‌ره‌جوانه‌كانی ئاماده‌كراو پاشان له‌سوید هونه‌رمه‌ند عه‌دنان كه‌ریم ده‌نگی خۆی له‌سه‌ر تۆمار ده‌كات.
له‌ساڵی ۱۹۹۹ دا سی دی ئه‌ڕۆی ئۆغر دێنێته‌به‌رهه‌م و هونه‌رمه‌ندی به‌توانا غه‌مگین فه‌ره‌ج ئه‌ركی دابه‌شكردنی ده‌گرێته‌َ‌ئه‌ستۆ. له‌سالی ۲۰۰۰ کۆنسێرتێکی تایبه‌ت  له‌هۆڵی ( کۆنسێرت هاوس) ی شاری ستۆکهۆلم  پێشکه‌ش ده‌کات. له‌ ساڵی ۲۰۰۲ دوو کۆنسێرت له‌شاری ( یۆتۆبۆری )و شاری ( سوتۆکهۆڵم ) پێشکه‌ش ده‌کات به‌هاوکاری گروپی ئاگری زیندوو ، هه‌ر له‌هه‌مان ساڵدا سیدی شنه‌ی با  بڵاوده‌کاته‌وه‌‌ ئه‌م به‌رهه‌مه‌گۆرانی له‌خۆگرتووه‌ به‌ده‌ستی خۆی تۆماری کردوه‌و هونه‌رمه‌ندانی به‌توانای وه‌ك گوران كامیل و فه‌رهاد محه‌مه‌د و غه‌مگین فه‌ره‌ج دابه‌شكردنی موسیقایان بۆ ئه‌نجام داوه‌. له‌ساڵی ۲۰۰۴ کۆنسێرتی شاری له‌نده‌ن  له‌هۆڵی ( شازاده‌ئێلیسابێت ) پێشکه‌ش ده‌کات هه‌ر له‌هه‌مان ساڵدا له‌وڵاتی هۆڵه‌ند کۆنسێرتێکی تر پيشکه‌شده‌کات .ساڵی ۲۰۰۵ له‌شاری (سنه) ‌له‌هۆڵی دانیشتگای کوردستان کۆنسێرتێک پێشکه‌ش ده‌کات . هه‌ر له‌هه‌مان ساڵدا سیدی  ( تاڤگه‌یه‌ک له‌عه‌شق ) بڵاو ده‌کاته‌وه‌شایانی باسه‌که‌ئه‌م به‌رهه‌مه‌به‌سه‌رپه‌رشتی هونه‌رمه‌ندان گۆران کامیل و هونه‌رمه‌ند ‌حسێن زه‌هاوی ئه‌نجام درا و له‌ستودیۆ ( بێل ) تۆمارکراو بڵاو بۆوه‌. هه‌ر له‌هه‌مان ساڵدا له‌فێستیڤاڵی ( ئومه‌د) له‌له‌نده‌ن له‌ته‌ک گروپی ئاگری زیندودا به‌شداری ده‌کات. هه‌ر له‌ساڵی ۲۰۰۵ به‌شدار ده‌بێ له‌فه‌ستیڤالی ( رێ ئۆریانتال) که‌ساڵانه‌له‌شاری ستۆکهۆڵم به‌به‌شداری چه‌ندین هونه‌رمه‌ندانی نه‌ته‌وه‌کانی دنیا ئه‌م فێستیڤاڵه‌نمایش ده‌کرێ. له‌ساڵی ۲۰۰۶ له‌گه‌ڵ هۆنه‌رمه‌ندان گروپی (کامکاران) سیدی (ئه‌مشه‌و) بڵاو ده‌کاته‌وه‌که‌ئه‌م سیدیه‌له‌شاری تاران تۆمار کراوه‌.له‌به‌هاری۲۰۰۷ دا له‌گه‌ڵ هونه‌رمه‌ند ( تارا جاف ) کۆنسێرتێک له‌شاری له‌نده‌ن پێشکه‌ش ده‌کات.  له‌هاوینی ۲۰۰۷ له‌گه‌ڵ گروپی کامکاران چوار کۆنسێرت له‌شاری ( هه‌ولێر و دهۆک و سلێمانی ) و سێ کۆنسێرت له‌شاری تاران پێشکه‌ش ده‌کات . له‌مانگی شوباتی ساڵی۲۰۰۸ به‌شداری ده‌کا له‌فێستیڤاڵی ( بانگهێشتن بۆ ئاو) له‌وڵاتی (کێنیا) ی کیشوه‌ری ئه‌فریقا.  له‌مانگی مایس ۲۰۰۸ له‌گه‌ڵ هونه‌رمه‌ند تارا جاف کۆنسێرتێک له‌‌کتێبخانه‌ی شاژنی وڵاتی دانمارک له‌شاری ( کۆپنهاگن) پێ به‌سه‌رپه‌رشتی تی ڤی کوردان پێشکه‌ش ده‌که‌ن.  هەمان ساڵ  له‌گه‌ڵ هونه‌رمه‌ند تارا جاف کۆنسێرتێک له‌‌  مانجیسته‌ر پێشکەس دەکەن. ۷ نۆڤه‌مبه‌ر ۲۰۰۹کۆنسێرت..له‌ که‌نه‌دا  بە سەرپەرشتی ئوستاتد شاملو. ۲۷/۲/۲۰۱۰  کۆنسێرتێک لە شاری ئۆریبرو   لە سوید ، پاشان هەمان کۆنسێرت لە ۱۰/۴/۲۰۱۰ لە ستۆکهۆلم و ۱۱/۹/۲۰۱۰لە یوتۆبۆری  ۲/۱۰/۲۰۱۰ لە ئوپسالا پێشکەش دەکات. ۷ و ۹  ئوکتۆبەری۲۰۱۰ لە گەڵ گروپی کامکاراند لە سلێمانی و هەولێر پیشکەش دەکات.  ئەیلولی ۲۰۱۰ سیدی وەفایی  کە لەگەڵ گروپی کامکاران بڵاودەکاتەوە. ساڵی  ۲۰۱۱ لەگە: سبا کامکار و گروپی کامکاران سیدی خاتوون بڵاو دەکاتەوە.
لە ئوکتوبەری ۲۰۱۲ سیدی بادەی گوڵرەنگ (گوڵبژێرێک لە مەقامی کوردی ) بڵاودەکاتەوە..
, , , , ,