مجموعه کامل آثار ناظم الغزالیNazem Al-Ghazali

در تاریخ ۱۳۹۵/۱۲/۱۴
مجموعه کامل آثار ناظم الغزالیNazem Al-Ghazali
ناظم الغزالی (۱۹۲۱ – ۲۳ اکتبر ۱۹۶۳) خواننده عراقی بود. وی یکی از محبوب‌ترین خواننده‌های تاریخ موسیقی جهان عرب به شمار می‌رود و آثارش در تمامی جهان عرب شهرت دارد. ناظم استاد خوانندگی بود ونت های موسیقی رابه خوبی می شناخت اوباخواندن ترانه میحانه شهرت جهانی پیدا کرد و نوارهایش تا کشورهای لیبی وتونس در قاره آفریقاهم به فروش رسید . ناظم را یکی از خواننده های مقامی عراق می دانند چرا که بسیار دقیق واصولی ترانه ها را در دستگاه مخصوص خودش می خواند.وی فعالیتش را در رادیو عراق در سال ۱۹۴۸ آغاز کرد. ترانه میحانه میحانه که در سبک ترانه های محلی عراق است و یا ترانه فوق النخل که در دستگاه لامینور و به سبک ترانه های اروپای شرقی است دو ترانه ماندگار از ناظم در جهان عرب هستند.
کوردی
نازم غەزالی
نازم غەزالی لەبەناوبانگترین گۆرانیبێژەكانی پەنجا و شەستەكانی عێراقە و لە ناوچەی حەیدەر خانە لەبەغدا بەهەتیوی لە ساڵی ۱۹۲۱ لەادیك بووە و دایكیشی نابینابووە و تەنها لەژوورێكدا ژیانیان گوزەرانوە و زۆر بە ئەستەم توانیوێتی خوێندنی سەرەتایی و ناوەندی تەواو بكات و هەژاری لەیەخەی نەبۆتەوە و ئەوەندەی تر هەژاری ڕوی تێكردووە كاتێك كە دایكیشی كۆچی دوایی كردووە و تەنانەت نەیتوانیوە پەیوەندی بە پەیمانگای هونەرەجوانەكانەوە بكات و بەناچاری وەكو چاودێر لە پڕۆژەی ئاردی سەر بە ئەمیندارێتی بەغدا كاری كردووە. بارودۆخی ژیان نازم غەزالی لە پەیمانگای هونەرەجوانەكان دوور كردەوە بەڵام نەیتوانی دووری بخاتەوە لە گوێگرتن لە مەقامە عێراقیەكان و مۆسیقای ڕەسەنی عەرەبی و گۆێی لەگۆرانیەكانی ئوم كەلسوم و عەبدالوەهاب و فەرید ئەتڕەش و ئەسمەهان و گۆرانیبێژە ناودارەكانی تر گرتووە و لەبەری كردوونە و سووربوە لەسەر ئەوەی بچێتە پەیمانگای هونەرەجوانەكان و بەرزترین نمرەی بەدەستهێناوە و لەڕوی ڕۆشبیریشەوە زۆر لەهاوڕێكانی پێشكەوتربووە و لە ساڵی ۱۹۵۲ لە گۆڤاری نەدیم لەژێر ناونیشانی بەناوبانگترین گۆرانیبێژەكانی عەرەب كۆمەڵێ‌ ووتاری بڵاوكردۆتەوە و هەروەها بەوە ناسرابوبووە كە بەماوەیەكی كەم شتەكانی لەبەركردووە و لاسایی هەموو دەنگەكان و كەسایەتیەكانی كردۆتەوە. لەنێوان ساڵانی ۱۹۴۷ و ۱۹۴۸ نازم غەزالی پەیوەندی بە ئێزگە و تەلەفزیۆنی بەغداوە كردووە و چۆتە نێو تیپی موەشیحات و ڕۆڵێكی گرنكی هەبووە لە ووتنی مەقاماتی عێراقی و یەكەم گەشتیشی بۆ دەرەوەی عێراق فەڵەستین بووە لەساڵی ۱۹۴۸ و لەسەرەتای پەنجاكانیشدا گۆرانیەكانی دەنگی دایەوە و گەشتی بۆ چەند وڵاتیك كردووە و ئاهەنگێكی زۆری لەوڵاتە عەرەبیەكان گێڕاوە و بۆتە باڵێۆزی گۆرانی عێراقی. نازم غەزالی لەساڵی ۱۹۵۳ هاوسەرگیرێتی لەگەڵ هونەرمەندی عێراق سەلیمە موراد كردووە و لەساڵی ۱۹۸۵ پێكەوە لەگەڵ هاوسەركەی ئاهەنگێكی گۆرانی ووتنی جەماوەری گەورەیان گێڕاوە و دواتر لە لەندەن و پاریس و بەیروت هەر پێكەوە ئاهەنگیان گێڕاوە. نازم غەزالی دوای ئەوەی گەشتی كردوە بۆ بەیروت و ۳۵ ئاهەنگی لەوێ‌ گێڕاوە و نزیكەی ۲۰ ئاهەنگی تەلەفزیۆنی و ئاهەنگە ڕەسمیەكانی تۆماركردووە لە ۲۳ ئوكتۆبەری ساڵی ۱۹۶۳ كۆچی كردووە و هەواڵی كۆچكردنی لە ئێزگەی بەغدا ڕاگەیاندراوە و خەمێكی گەورەی خستۆتە نێو دەڵی شەیدایانی دەنگە خۆشەكەیەوە.
RIAL 50,000 – خرید
, ,