موسیقی های برگزیده

مجموعه کامل آلبومهای شمشال استاد قادرعبدالله زاده-قاله مه ره

در تاریخ ۱۳۹۵/۱۰/۲۰
مجموعه کامل آلبومهای شمشال (نوعی ساز بادی)استاد قادرعبدالله زاده-قاله مه رهعبدالقادر عبدالله‌زاده سال ۱۲۹۴ شمسی از خانواده ای بی بضاعت در اهالی روستای (کولیجه) از توابع شهرستان (بوکان) در کوردستان ایران چشم به جهان گشود. پدربزرگ، پدر، و برادران او از نوازندگان برجسته و مشهور شِمشال در زمان خود بوده اند؛ وی از ۱۱ سالگی ساز (شمشال) را نواخته و هرگز این ساز را از خودم دور نکرده‌. شیخ محمد، شیخ منطقه بُرهان لقب (قاله مه‌ره) به معنای قادر آرام را به او داد.
شیوه نوازندگی استاد عبدالله‌زاده کاملاً تحت تاثیر وضعیت جغرافیایی منطقه مکریان است،که طبیعتی کوهستانی و پستی، بلندی‌های بسیار دارد. نوع نوازندگی این ساز کاملاً پرشور و هیجان با صداهای قوی و ضعیف مکرر و تکرارهای متوالی است.
شمشال در موسيقی كوردی از جايگاه ويژه ای برخوردار است. ساختمان ساده و صدای ويژه آن حكايت ارز قدمت بسيار زياد آن دارد و به همين دليل نيز جنبه های قدسی و رمزی اصوات تاكنون حفظ كرده است. متأسفانه نوازندگان اين ساز بسيار انگشت شمارند و آخرین راويان اصوات قديمی شمشال در سن كهولت می باشند.
فلوتِ «مام قالَه»
کاک قادر به شمشال خود علاقۀ زیادی دارد و به گفتۀ وی کسی از شمشالی که او دارد ندارد و نمی‌تواند درست کند. این شمشال را کاک قادر حدود ۳۰ سال قبل، از فرزند یک سید با یک رأس گوسفند معاوضه کرده‌است. او می‌گوید: «عاشق شمشال سید شده‌بودم. چند بار رفتم پیشش و بهش پیشنهاد خرید شمشالش را دادم، ولی قبول نکرد. پس از مدتی مریض شد و مُرد. من هم شمشالش را از پسرش با یک رأس گوسفند، که آن زمان ۵ قِران قیمت داشته، معاوضه کردم». کاک قادر می‌گوید: بعد از مرگ من فلوتم را به موزۀ کردستان عراق منتقل کنید، چون قدیمی است و از نیاکانان کرد بر جای مانده و به دست من رسیده‌است و قدمت آن به ۱۵۰ سال قبل می‌رسد.
پدر، پدربزرگ و برادران قاله مه‌ره هم از نوازندگان برجسته و مشهور شمشال بوده‌اند؛ ولی او می‌گوید که هیچ‌کس استاد او نبوده و ساز زدن را به او یاد نداده‌است. قاله مه‌ره خدا را استاد خود می‌داند. آهی می‌کشد و درحالی‌که اشک در چشمانش جاری شده، می‌گوید: «همه چیز از یک خواب شروع شد. فصل پاییز بود. بچه بودم. مهمانی یکی از فامیل‌هایم دعوت شده‌بودیم. برادرم و دو نفر دیگر از بستگانم شمشال می‌زدند. می‌خواستم شمشال بزنم، ولی مثل آن‌ها نمی‌توانستم. آن‌ها هم مرا بیرون کردند و من هم گریه‌کنان به سمت یه خانۀ گِلی دویدم و تا جایی که توانستم گریه کردم و همان‌جا خوابم برد. یک نفر به خوابم آمد و به من گفت: «عبدالقادر، عبدالقادر، پا شو، از بس گریه کردی حوصلۀ خدا را هم سر بردی؛ برو و شمشال بزن». او ادامه می‌دهد: «وقتی از خواب بیدار شدم، شروع کردم به نواختن شمشال. دیگر قادرِ دیروز نبودم و کسی حریف من نبود».
لقب «قاله مه‌ره» (به‌معنی «قادرِ آرام») را شیخ محمد (شیخِ منطقۀ برهانِ مهاباد، منطقه‌ای که قادر در آن زندگی می‌کرد) که از کودکی قادر را بسیار دوست می‌داشت به وی داد.
قاله مه‌ره در بین ترانه‌هایی که می‌زد، خود ترانۀ «کا نبی خواز» را خیلی دوست داشت. «کا نبی خواز»، اسم مردی به نام «کاک نبی فَقِه وَیسه» بوده که در یک نبرد رویارو با «احمد خان نامی»، از ارباب‌های مراغه هر دو به دست یکدیگر کشته می‌شوند. گفته می‌شود که این بیت را زنی به نام «خواز» که خواهر «کا نبی» بوده، سروده‌است.
او می‌گوید: «فقط زمانی که عاشق بودم و حال‌وهوای جوانی در سر داشتم، در خلوت، حرف‌های عاشقانه‌ای را که در دل داشتم با شمشالم بیان می‌کردم و فقط برای خودم شمشال می‌زدم؛ وگرنه همیشه برای مردم شمشال نواخته‌ام».
قاله مه‌ره، درحالی‌که سازش را در پارچه‌ای گلدار تیره می‌پیچانَد و آن را زیر بغلش می‌گذارد، از کنار دستفروش‌هایی رد می‌شود که عکس او را به قیمت ۵۰۰ تومان می‌فروشند. او می‌گوید: «این‌جا را ترک می‌کنم و می‌روم یک جای دیگر ساز بزنم تا حرف‌هایی را که در دل دارم برای مردمم بزنم». خودش می‌گوید که تمام حیاتش را با ناراحتی و گرسنگی و سیه‌چارگی گذرانده‌است.
او معتقد بود که با مرگش صدای شمشال نیز با او دفن می‌شود و می‌میرد.
پس از مرگش، پیکر او با بدرقۀ گستردۀ هنردوستان کُرد، که از شهرهای دور و نزدیک جمع شده‌بودند، در ساعت ۱۷ عصر جمعه اول خردادماه ۱۳۸۸ درکنار آرمگاه خوانندۀ بزرگ کُرد، شادروان حسن زیرک، در دامنۀ کوه نالشکینه در منطقۀ کل‌تپۀ بوکان آرام گرفت.
افتخارات
وی دارای عناوین زیادی است که برخی از آنها عبارتند از:
۱۹۹۳: جایزۀ آلمان به بهترین و اصولی‌ترین نوع نی‌نوازی (وی جایزۀ سال ۱۹۹۳ خود را به‌دلیل فقر مالی نتوانست دریافت کند.)
۲۰۰۲: جایزۀ ویژۀ انفال در سلیمانیه (پیرەمێرد)
۲۰۰۳: جایزۀ مردم بوکان به کاک قادر
و چندین جایزۀ دیگر از مردم کردستان ایران و عراق
کوردی
قادر عەبدوڵڵازادە ناسراو بە قالەمەڕە ھونەرمەندی شمشاڵژەن ساڵی ١٩٢٥ (١ی سەرماوەزی ١٣٠٤ کۆچیی ھەتاوی) لە گوندی کولیجە سەر بە بۆکان ھاتە دنیا. ناوی باوکی ناوی محەمەد بووە و لە لایەن شێخ محەمەد شێخی بورھان لە ناوچەی موکریان، کە قادری زۆری خۆش دەویست، لەبەر ئەوەی کە مێرمنداڵێکی زۆر ھێدی و ئارام بووە نازناوی قالەمەڕەی پێبەخشرا. لە ساڵانی پەنجاکان و ساڵانی دواتر لە ناوەندەکانی رادیۆ و تەلەفیزیۆنی کرماشان، سنە، تاران، مەھاباد و ورمێ بە دەنگی سحراوی و ئاسمانی و بەربڵاوی شمشاڵەکەی چەندین پارچە موزیکی جوان و رەسەنی پێشکەش کرد و ھونەری موزیکی کوردی بە شکۆیەکی بێ وێنەوە ھێنایە گۆڕەپانی ھونەرییەوە.
دواتر بۆ ماوەی چەندین ساڵ لە گەڵ ھونەرمەندی گۆرانیبێژی بەتوانای کورد حەسەن زیرەک ھاوکاری ھونەری کرد و لە پێشکەش کردنی گۆرانییەکانیدا بە ئامێری شمشاڵ یارمەتی دەدا. قالەمەڕە باوکی نەبینیووە و دایکیشی لە تەمەنی ٦ ساڵانیدا کۆچی دوایی دەکا. ھەر وەک خۆی دەڵێ تەواوی ژیانی بە نارەحەتی و برسێتی و چارەڕشی تێپەڕ کردووە. ساڵی ١٩٤٥-١٩٤٦ پەیوەندی بە کۆماری مەھابادەوە گرتووە و دۆستایەتییەکی نزیکیشی لە گەڵ نەمران ھەژار و ھێمن موکریانی دا ھەبووە. لە دوای لەسێدارەدرانی قازی موحەممەدی سەرۆک کۆمار، قاچاغ دەبێ و ھانا دەباتە ئەشکەوتی گوڵاڵە، یان پەنای دەباتە ماڵی عەباس ئاغای سەرکەپکان و ئەحمەد ئاغای کۆیە. ساڵانی ١٩٦٧-١٩٦٨ بۆتە ھاوڕێی مەلا ئاوارە و مەلا مەحموودی زەنگەنە و سولەیمانی موعینی. ھەر لەو سەروبەندەدا ماڵیان دەچێتە دەڤەری بۆکان. تا ساڵی ١٩٨٥ ھەر بە سەڵتی ژیاوە و خێزانی پێکنەھێناوە. ھونەرمەند قالەمەڕە ھەمیشە لە خەباتی کورددا بەشداری کردووە و ھاوڕێ و ھاوشانی تێکۆشەران بووە. تا سەردەمای شۆرشی گەلانی ئێران واتە ساڵی ١٩٧٨ بە نھێنی لەگەڵ جووڵانەوەی کورد و حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێراندا بووە.
گرینگی شمشاڵەکەی قالەمەڕە لە ئاستێک دایە کە پسپۆڕان و شارەزایانی بواری مۆسیقا نەتەنیا نەیانتوانیوە خۆ لە ھونەرەکەی لادەن بەڵکوو تەنانەت وەک بلیمەتێک باسی قالەمەڕ دەکەن. بۆ نموونە مامۆستا ئەنوەر قەرەداخی سەبارەت بە قالەمەڕە دەڵێ: پەنجەکانی مامەقالە پەنجەیەکی کورتی رەسەن، پەنجەیەکە کەوا ئێمە کەم کەس ھەیە بەم شێوازە بتوانین دەستی بۆ درێژ بکەین زۆر پێویستە ئێمە بەو پەڕی رێزەوە بەو پەڕی گەورەییەوە بڕوانینە مامە قالە تەجرەبەی ژیانی ئەو بکەینە نووسراوێک لە کتێبەکاندا بڵاوی بکەینەوە، نەوەکانی داھاتوومان دەیان ماجستەرنامە و دکتۆرا نامەی لە سەری بنووسن.
ھەروەھا مامۆستا ع.ج. سەگرمە ش لە سەر ھونەری قالەمەڕە ئاوا دەبێژێت: قالەمەڕە شمشاڵژەنێکی بەتوانا و لێھاتووە، شارەزاییەکی زۆری لە موزیکی کوردی دا ھەیە شارەزاییەکەی دەگەڕێتەوە بۆ زیاتر لە نیو سەدە ژەنینی ئەو ئامێرە. دەتوانم بڵێم لووتکەی ژەنینی ئامێری شمشاڵ لە موزیکی کوردیدا لە ژەنینەکەی قالەمەڕە دایە. ھەروەھا دەتوانم بە حەسەن زیرەکی بەناوبانگی بەراورد بکەم و بڵێم ئەگەر حەسەن زیرەک بەتواناترین و بەناوبانگترین گۆرانی بێژی میللی مووزیکی کوردی سەدەی بیستەم بووبێت، ئەوا قالەمەڕەش بە دڵنیاییەوە چاکترین شمشاڵ ژەنی موزیکی کوردی سەدەی بیستەمە.
مامۆستا حسێن یووسف زەمانی، مۆسیقاری بەناوبانگی کوردیش دەیان جار لە سەر ھونەر و بلیمەتی قالەمەڕە دواوە. ..
ھونەرمەندی موزیک و بەیت و حەیران و لاوک و گۆرانی و مەقاماتی رەسەن و فۆلکلۆری کوردستان قالەمەڕە خاوەنی چەندین بەرھەمی پڕبایەخ و بەھێز و جوانە کە ھەموویان مۆرکی تایبەتی ئەم ھونەرمەندەیان پێوە دیارە و ناسنامەی ھونەری موزیکی دەوڵەمەندی کوردین و بۆ ھەمیشە دەمێننەوە. بابەتی زۆربەی بەرھەمەکانی حەماسی و مێژوویی و عاشقانەیە و وەبیرھێنەرەوەی سیمای گوند و شارەکان و سروشتی جوانی کوردستانن و ھەر کامەو بە جۆرێک مێژووی نەتەوەی کورد دەگێڕنەوەو لە دەزگا جۆراوجۆرەکاندا زۆر بە جوانی پێشکەشی کردوون.
لە نێو ھونەرمەندانی موزیکزانی وڵاتی ئێران و لە فیستیڤاڵە گەورە و پربایەخەکانی ھونەری موزیک لە ئێران ھونەرمەند قادر عەبدوڵڵازادە بە نازناوی “گنج متحرک” ناسراوە واتە “گەنجینەیەک کە دەگەڕێت” ناسرابوو، ئەمەش بە ھۆی ئەوەی کە ئەم بلیمەتە وەکوو گەنجینەیەکە کە پڕە لە موزیک و بەیت و حەیران و لاوک و گۆرانی و مەقاماتی رەسەن و فۆلکلۆری ھونەری موزیکی دەوڵەمەند و رەنگین و جوانی کوردستان.
ھونەری موزیک و گۆرانی و شمشاڵی کوردستان بێگومان مرۆڤ وەبیر ھونەرمەند قالەمەڕە دەخاتەوە. چونکە ئەم ھونەرمەندە بێ ھاوتایە لە بواری ژەنینی بەیت و حەیران و لاوک و مەقام و گۆرانی و سەرجەم ئاوازەکانی جۆراوجۆری موزیکی کوردستاندا توانایەکی لە رادەبەدەر و شارەزاییەکی تەواوی ھەبوو.
لە لایەکی دیکەوە ھونەرمەند قالەمەڕە لە دوو دەیەی رابردوودا لە سەر بانگھێشتی خوێندکارانی کورد لە زۆربەی ھەرە زۆری رێوڕەسمی ساڵوەگەری کارەساتی کیمیابارانی ھەڵەبجە لە زانکۆکانی جۆراوجۆری وڵاتی ئێران ئامادە بووە و بە دەنگی بەسۆز و سحراوی شمشاڵەکەی کۆڕەکەی رازاندۆتەوە.
قالەمەڕە لە ماوەی ساڵانی کار و خزمەتی ھونەری خۆیدا لە زۆربەی فیستیڤاڵە گرینگەکانی بواری ھونەری موزیک لە وڵاتی ئێران لەوانە فیستیڤاڵی موزیکی فەجر لە تاران، فیستیڤاڵی موزیکی ناوچەکانی ئێران لە کرمان و لە بۆنە و فیستیڤاڵەکانی سنە، کرماشان ئیلام، ورمێ، مەھاباد، سەقز، بۆکان و لە شارەکانی ھەولێر و سلێمانی لە ھەرێمی کوردستان بەشداری کردووە و چەندین خەڵات و شانازی گەورەی بە دەستھێناوە. ھەروەھا لە زۆربەی ئەو فیستیڤاڵانە تابلۆی سوپاس و رێزلێنانی پێ بەخشراوە.
ھونەرمەندی میللی و شمشاڵ ژەنی ناوداری کوردستان و ئێران و جیھان قادرعەبدوڵڵازادە ناسراو بە “قالەمەڕە”، شەوی پێنجشەممە ٢١ی مەی ٢٠٠٩ لە کاتژمێر ٢٢:١٥ بەکاتی ھەولێر، لە تەمەنی ٨٤ ساڵیدا بە ھۆی نەخۆشییەکی درێژخایەن لە ماڵی خۆی لە شەقامی مامۆستا ھێمن لە کۆڵانی لاچین ١٥ لە شاری بۆکان کۆچی دوایی کرد و رۆژی دواتر واتە ھەینی ٢٢/٥/٢٠٠٩ بەشداری ھەزاران کەس لە گەلی بۆکان و شارەکانی دیکەی رۆژھەلاتی کوردستان تەرمی پیرۆزی بە پێی وەسێتی خۆی لە داوێنی ناڵەشکێنە لە پەنای گۆڕی ھونەرمەندی مەزن حەسەن زیرەک بە داوێنی دایکی نیشتمان سپێردرا.
RIAL 20,000 – خرید
, , , ,