موسیقی های برگزیده

دانلودمجموعه آلبومهای محمد ناهید-سروان ناهید

در تاریخ ۱۳۹۶/۰۳/۲۱
دانلودمجموعه آلبومهای محمد ناهید:سروان ناهید
ساڵی ۱۳۱۸ له‌ شاری سه‌قز له‌ دایک بوه‌و له‌ گوندی سڵێمان که‌ندی ناوچه‌ی فه‌یزوڵڵابه‌گی سه‌قز گه‌وره‌ بوه‌ خوێندنی سه‌ره‌تایی له‌ شاری سه‌قز ده‌ست پێ کردوه‌و خویندنی زیاتری بردوه‌وته‌ شاری تاران و له‌ زانستگه‌ی نیزام دیپلۆمی وه‌ر گرتوه‌و بوه‌ته‌ سه‌روان حه‌ممه‌دناهید هونه‌رمه‌ند محه‌ممه‌دناهید به‌ هۆی ئه‌وه‌ی له‌ بنه‌ماڵه‌یه‌کی هونه‌رمه‌ند دا گه‌وره‌ ببوو و کوڕی خوالێخۆشبوو نیگارکێشی به‌ توانا (فه‌یزوڵڵاخان ناهید) بوه‌ زۆرزوو تێکه‌ڵ به‌ دنیای هونه‌ر بوه‌ و هه‌ر له‌ منداڵییه‌وه‌ هه‌ستی به‌ به‌هره‌ی هونه‌ری و ده‌نگ خۆشی خۆی کردوه‌و به‌رده‌وام له‌ کۆڕوکۆبوونه‌وه‌ی دۆستان و هاوه‌ڵانییدا گۆرانی وتوه‌ و له‌ خزمه‌ت باوکیدا ژه‌ندنی ئامێری تار فێربوه‌. له‌ سه‌رده‌مێکدا که‌ ئه‌فسه‌ر بوه‌ له‌گه‌ڵ کۆمه‌ڵێک که‌سایه‌تی وه‌ک مه‌رحوومی وه‌رگێڕ کاک محه‌ممه‌د قازی ،جه‌لیل و موحسین جه‌عفه‌رزاده‌ ، سه‌رهه‌نگ ناسر مسته‌وفی ده‌بێته‌ هاوه‌ڵ و پێکه‌وه‌ کۆڕگه‌لێکی هونه‌ری ده‌گێڕن و له‌ یه‌کێک له‌و کۆڕانه‌دا له‌گه‌ڵ هونه‌رمه‌ند کاک مه‌زهه‌رخاله‌قی ئاشنا ده‌بێ، که‌ به‌ یارمه‌تی وه‌رگرتن له‌ کاک مه‌زهه‌ری خاله‌قی ساڵی ۱۹۸۶ زاینی ده‌چێته‌ رادێو تاران وله‌وێ چه‌ند به‌رهه‌مێکی گۆرانی تۆمار ده‌کا دواتر واته‌ دوای سه‌رکه‌وتنی شۆڕشی گه‌لانی ئێران دوو شریتی دیکه‌ لو دووکاتی جیاوازدا به‌ یارمه‌تی و هاوکاری هونه‌رمه‌ندان ره‌شیدفه‌یزنژاد، ئیسماعیل شاهی ، محه‌ممه‌د دانش ،فارووق مه‌تین ، حسه‌ین ره‌هبه‌ر،ره‌سووڵ میرزاپوور، عه‌زیزسه‌یفی ، فه‌ردین تاهیری ، مه‌سعوودپه‌یامی ناسرئیسماعیلی هه‌وه‌ها هاوکاری خاوه‌نی تۆماگه‌ی ته‌ڵای کاک حسه‌ین ته‌ڵایی تۆمارو بڵاو ده‌کاته‌وه‌ که‌ کۆی گۆرانیه‌کانی محه‌ممه‌د ناهید ۳۵ گۆرانی ده‌بێ وبه‌شی هه‌ره‌زۆریان گۆرانی فولکلۆری کورده‌وارین که‌ کاک محه‌ممه‌د ناهید به‌ وتنه‌وه‌ی ئه‌و گۆرانیانه‌ له‌ باری مولۆدیه‌وه‌ دارشتنێکی دیکه‌ی بۆ کردون وگیانێکی تازه‌و سه‌رده‌میانه‌ی به‌ به‌ردا کردون و چه‌ند گۆرانی وه‌ک (کۆتر باریکه‌) )ئه‌رهۆی باڵابه‌رز) له‌و گۆرانیانه‌ن که‌ به‌ گۆرانی حه‌مه‌خانی ناهید له‌ ناوخه‌ڵکدا ده‌ناسرێته‌وه. سه‌روان محه‌ممه‌د ناهید له‌ گه‌ڵ ئه‌وه‌ی که‌ گۆرانیبێژێکی به‌ توانای هونه‌رییه‌ و شاره‌زایی باشی له‌ ناسینی نوت وده‌ستگاکانی گۆرانی ومۆسیقاداهه‌یه‌ په‌نجه‌یه‌کی ره‌نگینیشی له‌ نیگارکێشی داهه‌یه‌و ده‌ستێکی باڵای له‌ سازکردنی ئامێری تار دا هه‌بوه‌‌و گه‌لێ سازی باش وئه‌نتیکه‌ی سازکردوه‌ که‌ ئێستایش هه‌ر له‌ ده‌ستی دۆستانی هونه‌رمه‌ندیدا ماونه‌ته‌وه‌. کاک محه‌مه‌د ناهید له‌ هیچ ته‌مه‌نێکدا له‌ تێکۆشانی فه‌رهه‌نگی وهونه‌ری نه‌وه‌ستاوه‌و به‌رده‌وام له‌ هه‌وڵ وکۆششی هونه‌ری وفه‌رهه‌نگی دابوه‌ که‌ له‌م ساڵانه‌ی دوایدا له‌ گه‌ڵ هه‌ڵکشانی ته‌مه‌نی و خانه‌ نشین بوونی له‌ کاروباری نیزامی دا ئه‌کته‌ر بوون وهونه‌رپیشه‌بوونیشی ده‌ستپێکردوه‌و له‌ فیلمی نیوه‌ی مانگ به‌ ده‌رهێنانی به‌همه‌ن قوبادی ، و(تفه‌نگی دوولوول) به‌ ده‌رهێنه‌ری ئه‌فشین عه‌لیزاده‌ و (ده‌نگی دار) به‌ ده‌رهێنه‌ری سه‌لاح ئه‌رده‌ڵان ده‌وری به‌رچاوی گێڕاوه‌. هه‌ر ئێستاکه‌یش پرۆژه‌یه‌کی کولتووری به‌ ده‌سته‌وه‌یه‌ که‌ ماوه‌ی بیست ساڵه‌ به‌ردی بناخه‌ی داناوه‌و وشه‌ی بۆ کۆده‌کاته‌وه‌ و ده‌یه‌وێ ببێته‌ (وشه‌دانێک ) له‌ چه‌شنی هه‌نبانه‌بۆرینه‌ له‌ وشه‌ی کوردی له‌ کتێبخانه‌ی کوردی دا .که‌ ئه‌و پرۆژه‌یه‌ رووله‌ ته‌واو بوونه‌و ته‌نیا پیتی ئه‌لفه‌که‌ی ۲۸۰۰ وشه‌یه‌ و پیتی بێ ۳۷۰۰وشه‌و پیتی پێ ۱۸۰۰ وشه‌یه‌ و که‌ هیچکام له‌و وشانه‌ له‌ هه‌نبانه‌ بۆرینه‌دا نه‌هاتوون و به‌ شێوه‌یه‌کی دیکه‌ درێژه‌ی کتێبی به‌نرخی هه‌نبانه‌ بۆرینه‌ی مامۆستا هه‌ژاره‌و کاک محه‌ممه‌د ناهید ده‌یه‌وێ بڵاوی بکاته‌وه‌و له‌ خزمه‌ت خه‌ڵک دا بێ و هه‌تا ئێستا پیته‌کانی ئه‌لف وبێ و پێ وه‌ک سی دی ئاماده‌کراوه‌و به‌رده‌وامیشه‌ له‌ ئاماده‌کاری بۆ چاپ و بڵاوبوونه‌وه‌یدا هونه‌رمه‌دی گۆرانیبێژ وموزیسیون کاک محه‌مه‌دناهید ئێستا له‌ شاری سنه‌ نیشته‌جێیه‌و خاوه‌نی و پێنج منداڵ ۲کوڕو ۳ کچه‌و ژیانی ئاسایی خۆی له‌ نێو خاوخێزانی گه‌رم وگوڕی فه‌رهه‌نگی و هونه‌ری دا تێئه‌په‌ڕێنێت.

 

, , , , ,