عنوان اخبار ...
صفحه اصلی / محصولات / کلیپ ویدیو / آهنگ کوردین عەبدوڵا جەمال سەگرمە Abdullah Jamal Sagirma
آهنگ کوردین عەبدوڵا جەمال سەگرمە Abdullah Jamal Sagirma

آهنگ کوردین عەبدوڵا جەمال سەگرمە Abdullah Jamal Sagirma

کلیپ اورجینال 
از زبان هنرمند به زبان کوردی:

خوشک و برایانی به‌ڕێز سڵاو خۆشحاڵم که‌ کلیپێکی نوێم بۆ سرودی (کوردین) دروستکرده‌وه‌ و جارێکی دی بڵاوی ده‌که‌مه‌وه‌. له‌ ڕاستییدا، له‌ ساڵی 2004 ئه‌م کاره‌م له‌سه‌ر داوای که‌ناڵی کوردسات کرد به‌ڵام هه‌ر له‌و کاته‌وه‌ گومانم له‌ ده‌نگی کلیپه‌که‌ هه‌بوو، هه‌ر کاتێک له‌ تیڤییه‌وه‌ ده‌مبینی، ده‌نگی کلیپه‌که‌م زۆر له‌لا په‌سه‌ند نه‌بوو. نه‌مده‌زانی هۆکه‌ی چییه‌! که‌ پرسیاریشم ده‌کرد، هه‌میشه‌ ده‌یانوت کشه‌ی په‌خشه‌. به‌ڵام به‌ داخه‌وه‌ له‌م دوواییانه‌دا که‌ له‌ یوتیوب بۆ کاره‌که‌ ده‌گه‌ڕام، بۆم ده‌رکه‌وت که‌ کلیپه‌ ئۆریجیناڵه‌که‌ و گشت ئه‌و کلیپه‌ نوێیانه‌ش که‌ بۆ تۆمارکراوه‌که‌ی من کرابوون، له‌ڕووی ده‌نگه‌وه‌ باش نه‌بوون و له‌ ئه‌نجامدا هیچ کلیپێکم نه‌ده‌دۆزییه‌وه‌ که‌ ده‌نگه‌که‌یم به‌ دڵ بێت. هه‌روه‌ها که‌ ده‌نگی ئه‌و کلیپانه‌شم له‌گه‌ڵ تۆارکراوه‌ ئۆریجیناڵه‌ی لای خۆم به‌راورد کرد، بۆم ده‌رکه‌وت که‌ (به‌ مه‌به‌ست بێت یان بێ مه‌به‌ست) ده‌نگی کلیپه‌کان شێوێنراون و کوالیتییه‌ ئۆریجیناڵه‌که‌ی خۆی له‌ده‌ست داوه‌. بۆیه‌ به‌ پێویستم زانی جارێیکی دی خۆم کلیپ بۆ ده‌نگه‌ ئۆریجیناڵه‌که‌ دروست بکه‌مه‌وه‌ هه‌رچه‌نده‌ من زانیارم ده‌رباره‌ی کاری کلیپ و ڤیدیۆ زۆر زۆر سنورداره‌ و ده‌زگا و که‌ره‌سه‌ی پێویستیشم نییه‌. هه‌ر که‌سێک ده‌نگی ئه‌م کلیپه‌ نوێیه‌ که‌ ده‌نگه‌ ئۆریجیناڵه‌که‌یه‌، له‌گه‌ڵ ده‌نگی گشت کلیپه‌کانی دی سروده‌که‌ له‌ یوتیوب به‌راورد بکات، زۆر به‌ ڕوونی بۆی ده‌رده‌که‌وێت که‌ جیاوازییه‌که‌ چه‌نده‌. بۆ زانین: – ئه‌م کاره‌ به‌ خۆبه‌خش جێبه‌جێکرا و دینارێکی تێ نه‌چوو. – کۆرسه‌که‌ سێ که‌سه‌، کاک حه‌مید بانه‌ی و مامۆستا دلێر حسه‌ین و من. له‌ ستۆدیۆی کوردسات ده‌نگه‌کانم تۆمار کرد. – ئاوازه‌که‌ به‌ڕێز داده‌ شاناز داینابوو، به‌ ده‌نگی خۆی تۆماری کردبوو بۆی ناردبووم و هه‌تا ئێساتش ئه‌و تۆمارکراوه‌م له‌لا ماوه‌. پاشان به‌ ئیجازه‌ی خۆی هه‌ندێک چاکسازیم له‌ ئاوازه‌که‌دا کرد و به‌شه‌ به‌رزه‌که‌ی دووه‌میم بۆ زیاد کرد. – گشت ئامێره‌کان (پیانۆ و ژێداره‌کان) خۆم ژه‌نیومن و له‌ ستۆدیکی تایبه‌تی خۆم له‌ ماڵه‌وه‌ تۆمارم کردون. هیوادارم کارێکی باشم کردبێت و به‌ سود بێت.
له‌گه‌ڵ ڕێز و خۆشه‌ویستیم بۆ هه‌مووان براتان: د. عه‌بدوڵا جه‌مال سه‌گرمه‌ سلێمانی \ کوردستان

دانلود رایگان
امتیاز 0 از 0 رای

نظرات

captcha Refresh

محصولات مشابه

عضویت در خبرنامه

نشانی :

شماره تماس : 09052268978

ایمیل : jinomusic61@gmail.com