
دانلودآلبوم کمیاب طالب مجید Talib Majid کوردی
مجموعه آهنگهای کمیاب طالب مجید – تالیب مه جید
هنرمند کورد متولد سال 1915 شهر بانه
تالیب مه‌جید
له‌ڕۆژهه‌ڵاتی کوردستان و شاری بانه له ساڵی ١٩١٥ هاتۆته ژیانه‌وه و هه‌ر له و شاره‌دا ژیانی هاوسه‌ریشی پێک هێناوه‌و پاشان ڕووی کردۆته باشوری ووڵات و له پایته‌ختی ڕۆشنبیری کوردستان باقی ژیانی به‌سه‌ر بردووه
ئه‌م هونه‌رمه‌نده یه‌کێک بووه له‌و هونه‌رمه‌نده ده‌نگخۆشانه‌ی جێی سه‌رنجی گوێگرانی خۆی بووه و سه‌ره‌تای ده‌ست پێکردنی ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ ساڵه‌کانی په‌نجای سه‌ده‌ی بیست و تا ساڵه‌کانی ١٩٧٠ توانیوییه‌تی له ڕێی ئیزگه‌ی کوردی به غداوه چه‌ند به‌رهه‌مێکی ناوازه تۆمار بکات و بڵاویکاته‌وه و که زۆربه‌ی به‌رهه‌مه‌کانی چوبونه سه‌ر زاری پیرو گه‌نج و کچ و لاو ی ئه‌و سه‌رده‌مه و به خۆشحاڵییه‌وه پێشوازی لێده‌کرا وه‌ک گۆرانی ڕێحانه و پێم لێ نێ و هه‌ی مه‌گری گیان و وه‌ی وه‌ی بارانه‌و بۆتبێنم .
تالیب مه‌جید زۆر جار له‌گه‌ڵ هاوڕێیکانیدا به‌شداری کۆڕ‌و کۆبونه‌وه‌و شه‌وچه‌ره‌ی شه‌وانی کردووه‌و تا به‌ره به‌یان چه‌ندین گۆرانی و مقامیان خوێندووه و بێجگه له گێڕانه‌وه‌ی چه‌ندین داستان و چیرۆک.
هه‌رچه‌نده جێ ی داخه به‌رهه‌مه‌کانی ئه‌م هونه‌رمه‌نده دوای کۆچی خۆی له لایه‌ن چه‌ند هونه‌رمه‌ندێکه‌وه وتراوه‌ته‌وه بێئه‌وه‌ی باس له سه‌رچاوه‌که‌ی بکه‌ن که تالیب مه‌جید ه.
هونه‌رمه‌ند تالیب مه‌جید له ساڵی ١٩٧٨ بۆ یه‌کجاره‌کی به‌جێ ی هێشتوین و هه‌ر له سلێمانی به‌خاکی پیرۆزی کوردستان شاد بووه.
تالیب مه‌جید به جه‌سته به جێی هێشتوین به‌ڵام ڕۆحی پاکی بۆ هه‌میشه له لامان زیندووه‌و مێژوویه‌کی جوانی هونه‌ری بۆخۆی تۆمار کردووه.