عنوان اخبار ...
صفحه اصلی / محصولات / فول آلبوم ( دیسکو گرافی ) / دانلود آلبومهای صلاح خضری - کوردی
دانلود آلبومهای صلاح خضری - کوردی

دانلود آلبومهای صلاح خضری - کوردی

کوردی:

سه‌لاح خزری له دایک بووی ساڵی 1974ی مه‌هاباد. هه‌ر له هه‌ره‌تی منداڵی گوێی به ده‌نگی بڵاوێنی شمشاڵی باپیره‌ی\\\”محه‌مه‌د\\\” ئاشنا بوو. له ته‌مه‌نی 14 ساڵی دا به هان دانی ئامۆزاکه‌ی \\\”عه‌ڵی خزری \\\”که خۆی کارناسی به‌یت و ئه‌ده‌بی کوردیه

به ژه‌نینی ئامێری سه‌نتور و دیوان هاته ناو دونیای هونه‌ری مۆسیقا.پاشی ئاشنا بوون له گه‌ڵ ره‌دیف و ئاوازی مۆسیقای ئێرانی،ده‌ستی به کۆ کردنه‌وه‌ی بابه‌ته فۆڵکلۆرێکانی ئه‌ده‌بی زاره‌کی کوردی وه‌ک به‌یت و حه‌یران و لاوک و به‌ند و ورده قام و مه‌قاماتی کوردی کرد.

له خزمه‌ت مامۆستایانی به‌یت و باوی ناوچه‌ی موکریان وه‌ک خاڵه سوره،قاله شین،خدری قادری،حه‌مه‌ی خاڵه‌ی و قاله مه‌ڕه،فێری زۆربه‌ی به‌یت و باوان وه‌ک دمدم- خه‌ج و سیامه‌ند- سه‌یده‌وان- شه‌م‌و‌شه‌مزین- ئه‌حمه‌دی شه‌نگ- کاکه‌میر و کاکه‌شێخ- هه‌مزاغا- له‌شکه‌ری- کانه‌بی و خواز- کانه‌بی و نه‌عمان- سواره- ئایشێ گوڵ- گوڵی- گه‌لۆ- پایزه- ئاریزه- ده‌رکان- شه‌و و نیوه‌شه‌و- قۆنگرۆکی- حه‌یران و لاوک و….بوه.

له زۆربه‌ی فێستیواڵه کوردێکان به‌شداری کردووه له زۆر به‌ی شاره کوردێکان وه‌ک مه‌هاباد،سنه،هه‌ولێر،سلێمانی و دیار‌به‌کر و…..به‌رنامه‌ی ئیجرا کردۆ.

ئێستاش له گه‌ڵ هاوسه‌ری\\\”ئه‌سرین که‌ریمپوور\\\” که ئه‌ویش به‌یت بێژه‌ و ئه‌و بابه‌تانه ده‌ڵێ که له زمان ژنانه‌وه کوتراون خه‌ریکی زیندوکردنه‌وه‌ و بوژانه‌وه‌ی

مۆسیقای باستانی و که‌ڵتۆری کوردین.

یه‌که‌م به‌رهه‌می به ناوی شه‌م و شه‌مزین له سه‌ر ئه‌رکی ژن له مۆسیقای کوردی 2002

ساز کردنی فیلمی خه‌ج و سیامه‌ند 2003 .

ساز کردنی کلیپی کانی کانی 2004 .

کوتنه‌وه‌ی زۆر به‌ی به‌یته‌کان به سه‌ر به‌نده‌وه.

ئاماده‌کردنی به‌رنامه‌ی ژیله‌مۆ که شه‌وانی یه‌ک شه‌ممۆ له که‌ناڵی ئاسمانی کوردساته‌وه دادەبه‌زێ

ئاخرین به‌رهه‌می ساز کردنی CD یه‌که که زۆربه‌ی گۆرانێکانی تازه‌ن و به‌یت و ئاوازه‌کانی هی خۆیه‌تی.

امتیاز 0 از 0 رای

نظرات

captcha Refresh

محصولات مشابه

عضویت در خبرنامه

نشانی :

شماره تماس : 09052268978

ایمیل : jinomusic61@gmail.com