عنوان اخبار ...
صفحه اصلی / محصولات / آلبوم کوردی / دانلود آلبوم خلیل صدیقی
دانلود آلبوم خلیل صدیقی

دانلود آلبوم خلیل صدیقی

دانلود آلبوم خلیل صدیقی - کوردی

کاک خه‌لیلی سه‌ددیقی هونه‌روه‌ری ده‌نگخۆشی کورد، کوڕی «حاجی محه‌مه‌د سه‌ددیق»، له ساڵی 1309 (1930) له شاری مه‌هاباد، له بنه‌ماڵه‌یه‌کی ده‌وڵه‌مه‌ند له دایک بوو. کاک خه‌لیل له کاتێکدا له خوێندنگه‌ی سه‌ره‌تایی له مه‌هاباد ده‌رسی ده‌خوێند، زۆربه‌ی کات و ساته‌کانی وه‌ختی پشوودان و حه‌سانه‌وه‌ی له گوندی «تازه‌قه‌ڵا»ی نزیک نه‌غه‌ده، که موڵکی خۆیان بوو، ده‌گوزه‌راند…

کاک خه‌لیل تازه پێی نابوه ته‌مه‌نی شازده ساڵییه‌وه که بارودۆخی سیاسی وڵات به ته‌واوی گۆڕا و کۆمار له مه‌هاباد پێکهات. دیاره ئه‌و ته‌مه‌نی له‌وه که‌متر بوو که‌ بتوانێ نه‌خشی زۆر به‌رچاو و گرینگ له کۆمار دا بگێرێ. به‌ڵام له ده‌سته‌ی لاوانی حیزبی دێمۆکراتدا، ئه‌ندامێکی چالاک و خۆێنگه‌رم بوو. هه‌ر له‌و کاته‌دا بوو که یه‌کێتی سۆڤیه‌ت په‌یمانی نیزامی و ئابووری به‌ ڕێگه‌ی «کۆماری ئازه‌ربایجان»ه‌وه له‌ گه‌ڵ مه‌هاباد به‌ستبوو و داخوازییه‌کانی ئه‌وانی دابین ده‌کرد. کاک خه‌لیل یه‌کێک له‌و لاوانه‌ بوو که دوایی هه‌ڵبژێردرا تا بۆ درێژه‌دان به‌ خوێندن بچێت بۆ باکۆ. له دوایین ڕۆژه‌کانی بانه‌مه‌ڕی 1325 (ئاوریلی 1943) له گه‌ڵ ده‌سته‌یه‌ک له هه‌واڵانی گه‌یشتنه باکۆ و له زانکۆی ئه‌فسه‌ری «سالیانسکی» که فه‌رمانده‌که‌ی «مالچانۆڤ» بوو ده‌ستیان به خۆێندن و ڕاهێنان کرد. به‌ڵام ته‌مه‌نی کورتی کۆمار، ماوه‌ی ئه‌وه‌ی نه‌دا که ئه‌م خۆێندکارانه زیاتر له حه‌وت مانگ بتوانن له باکۆ بمێننه‌وه و ناچار بوون به‌ره‌و مه‌هاباد بگه‌ڕێنه‌وه.

دیاره بارودۆخ و ده‌ستڕۆیشتوویی بنه‌ماڵه‌ی کاک خه‌لیل، توانیان ئه‌و له مه‌ترسی گیران و دوورخستنه‌وه بپارێزن، تا به‌ چه‌شنێکی ئاسایی درێژه به‌ ژیان بدات. به‌ڵام هه‌ر وه‌ک زۆربه‌ی ئاواڵانی، هه‌موو ده‌م له ژێر چاوه‌دێری پۆلیس و ده‌زگا جاسووسییه‌کانی ئێران دابوو. سه‌رده‌می پاش گه‌ڕانه‌وه‌ی له باکۆ، ده‌رفه‌تی ئه‌وه‌ی ڕه‌خساند که دیسان له‌گه‌ڵ ئاواڵان له‌ ده‌وری یه‌ک ڕابوێرن و له ئاوات و بیر و باوه‌ڕ و ئه‌زموونه‌کانیان بدوێن. هه‌نێک له‌ ئاواڵانی ئه‌و سه‌رده‌می کاک خه‌لیل بریتی بوون له ڕه‌حمانی قازی، فه‌تاحی کاویان، هاشمی نانه‌وازاده‌گان، عه‌زیزی نانه‌وازاده‌گان، سوله‌یمانی موعینی، جه‌لیلی گادانی، هاشمی فیدایی و محه‌مه‌دی ماملێ.

له ساڵی 1331 (1962) ژیانی هاوبه‌شی کاک خه‌لیل و فاتمه خانم، هه‌ر ئه‌و کچه کورده‌ ڕووسووره‌ی که کاک خه‌لیل له چه‌پکه گوڵێک بۆ سیت فاتمه له‌گه‌ڵی ده‌دوێ، ده‌ست پێ ده‌کات و ئه‌م ئه‌وینه پاک و بێگه‌رده، هه‌م له‌لایه‌ن کاک خه‌لیلی تا سه‌ر کام له ژیان نه‌بردوو تا دوا هه‌ناسه‌ی ژیان و، هه‌م له لایه‌ن فاتمه خانمی تێر له‌گه‌ڵ هاوسه‌ر ڕانه‌بردوو تا ئێستا که پیر و به‌ساڵا چوویه، هه‌ر به‌ وه‌فاداری مایه‌وه (فاتمه‌ خانمی خێزانی کاک خه‌لیل، که‌ له‌ کاتی نووسینی ئه‌و وتاره‌دا زیندووبوو، چه‌ند ساڵ له‌وه‌به‌ر کۆچی دوایی کردووه ـ چیا‌).

کاک خه‌لیلی سه‌دیقی له ساڵی 1332 (1953) له ئیزگه‌ی ڕادیۆ مه‌هاباد که ته‌نیا ده‌نگی ئه‌م ڕادیۆیه له شاری مه‌هاباد و ئاواییه‌کانی ده‌وروبه‌ری ده‌بیسرا، دامه‌زرا و تا ساڵی 1342 (1963) به‌رده‌وام بوو. ده‌سته‌یه‌ک له هونه‌رمه‌ندانی کورد، وه‌ک سه‌ید ڕه‌حیمی قوڕه‌یشی، برایمی ئه‌فخه‌می و بیوک خانباغی کاروباری ئه‌م ڕادیۆیه‌یان هه‌ڵده‌سووڕاند و به‌رنامه‌کانیان ڕێک و پێک ده‌کرد. کاک خه‌لیل چه‌ند گۆرانییه‌کی به‌ ئۆرکێستێکی ساکار، له‌ سه‌ر ئه‌م ڕادیۆیه پێشکه‌ش کرد، وه‌ک: خۆشه گه‌رمێن، ده‌مێک ساقی، شیره‌که‌م لێ ده‌ڕژێ و لانکۆڵێ…

ماوه‌ی دوو ساڵ سه‌ربازیی کاک خه‌لیل له شاری سنه‌، له ساڵه‌کانی 1333 و 1334 (1954 و 1955) ده‌رفه‌تێکی باش بوو بۆ ئه‌وه‌ی له‌گه‌ڵ ئۆرکێستری ڕادیۆ کوردی سنه که هه‌مان ساڵ دامه‌زرابوو، هاوکاری بکا و ده‌رگای ئاشنایی له گه‌ڵ هونه‌رمه‌ندانی لێهاتووی ئه‌و مه‌ڵبه‌نده، وه‌ک به‌هائه‌دین نه‌ورۆزی، عوبه‌ید خالقی، حیکمه‌ت نه‌به‌وی، محه‌مه‌د لوتفی، ئه‌وسه‌ت ئیبراهیمی ڕه‌نگڕێژ و برایمی زیاپۆش و پاشان له ساڵه‌کانی دواتر له‌گه‌ڵ هونه‌رمه‌ندی گه‌وره مه‌زهه‌ری خالقی به‌ ڕوودا بکرێته‌وه. ئه‌م گۆرانیانه‌ی کاک خه‌لیل له ڕادیۆ سنه تۆماری کردن بریتین له: بووک مریه‌م، فاتمه، به‌رهه‌ڵبێنه و لانکۆڵی و، ده‌گوترێ ئه‌م گۆرانیانه‌ش بوون که ناوبانگی کاک خه‌لیلیان گه‌یانده ده‌ره‌وه‌ی موکریان.

له کاره‌کانی تری کاک خه‌لیل که زۆربه‌یان له مه‌جلیساندا له‌سه‌ر شریت تۆمارکراون، ئه‌ژده‌هاک، قه‌تار، ده‌مه‌گری مه‌گری، ئه‌و چاوانه‌ی وا خوماری نازن و ئایشیلێ نازه‌نینێ و هه‌ندێک مقام و به‌سته‌ی فۆلکلۆری تر ماون.

کاک خه‌لیلی سه‌دیقی له ته‌مه‌نی 39 ساڵیدا له 4ی ڕێبه‌ندانی 1348 (24 ژانویه 1970)، له نه‌خۆشخانه‌ی شێروخورشیدی مه‌هاباد دڵه پڕ له ئه‌وینه‌که‌ی له کوتان که‌وت و له گۆڕستانی بوداغ سوڵتان‌ی مه‌هاباد نزیک گڵکۆی سوله‌یمانی موعینی که سالێک به‌ر له کاک خه‌لیل شه‌‌هید کرابوو و هه‌روه‌ها له ئاواڵانی نزیکی ئه‌ویش بوو، به‌ خاکی نیشتمان ئه‌سپێردرا.

امتیاز 0 از 0 رای

نظرات

captcha Refresh

محصولات مشابه

عضویت در خبرنامه

نشانی :

شماره تماس : 09052268978

ایمیل : jinomusic61@gmail.com