عنوان اخبار ...
صفحه اصلی / محصولات / آلبوم / دانلود آلبوم کوردی باده ی گولره نگ 2 اثرعدنان کریم
دانلود آلبوم کوردی  باده ی گولره نگ 2 اثرعدنان کریم

دانلود آلبوم کوردی باده ی گولره نگ 2 اثرعدنان کریم

Adnan Karim – Baday Golrang 2

عه‌دنان که‌ریم له‌ساڵی 1963 له‌شاری که‌رکوک له‌دایک بووه‌,
و له‌بنچینه‌دا خه‌ڵکی دێی ژاژڵه‌ی سه‌ر به‌ناوچه‌ی شارباژێڕه‌.له‌شاری سلێمانی ژیانی منداڵی و سه‌ره‌تای ژیانی هونه‌ری گه‌شه‌ی سه‌ندووه‌. ساڵی 1985 به‌شی نیگارکێشانی له‌په‌یمانگای هونه‌ره‌جوانه‌کانی شاری سلێمانی ته‌واو کردوه‌.له‌ساڵی 1991 دا کوردستانی به‌جێهێشتو‌وه‌ ئێستا له‌سوید له‌گه‌ڵ مهاباد خانی هاوسه‌ری و سیَ منداڵه‌که‌ی له‌شاری ئوپسالا ده‌ژین
سه‌ره‌تای کاری هونه‌ری ده‌گه‌ڕێته‌وه‌بۆَ ساڵی 1979 له‌گه‌ڵ تیپی موَسیقای سلێمانیَ به‌گوَرانی ده‌سماڵیَ. پاشان له‌ساڵی 1980 دا گوَرانی کازیوه‌ی له‌گه‌ڵ تیپی موسیقای سلێمانی توَمار کرد بۆ شانۆگه‌ری زه‌لکاو که‌به‌رهه‌مێکی شانۆیی تیپی شانۆی پێشڕه‌وی کوردی بوو له‌سلێمانی. ئه‌م گورانییه‌که‌له‌ئاماده‌کردنی هونه‌رمه‌ند دلێر ئیبراهیم و ئاوازی ئارام خه‌چه‌دوریان بوو, سه‌ره‌تایه‌کی باش بوو بۆ ناسینه‌وه‌ی ده‌نگی خۆی و تایبه‌تمه‌ندێتی هه‌ڵبژاردنی ڕه‌وتی هونه‌ری
ساڵی 1983 گۆرانی شه‌وی تاریک و بیَده‌نگی تومارده‌کات له‌ئاماده‌کردنی مامۆستا ئه‌نوه‌ر قه‌ره‌داغی.
له‌هه‌مان ساڵدا په‌یوه‌ندی ده‌کات به‌تیپی مۆسیقای نه‌ورۆزه‌وه‌ که‌سه‌ر به‌تیپی مۆسیقای سلێمانی بوو و مامۆستا عوسمان محه‌مه‌د سه‌رپه‌رشتی ده‌کرد.
ىساڵی 1984 به‌هاوکاری تیپی موسیقای پیره‌مێردی سه‌ر به‌تیپی موسیقای سلێمانی که‌مامۆستا سه‌ڵاح ره‌ووف سه‌رپه‌رشتی ده‌کرد, ئه‌م گۆرانیانه‌تۆمار ده‌کات
گۆرانی ژاڵه‌, گوڵاڵه‌, ئازیزه‌که‌م که‌هه‌ر سیَ ئاوازی هونه‌رمه‌ند سه‌ڵاح ره‌ووف و هۆنراوه‌ی حه‌سیب قه‌ره‌داغی شاعیر بوون.
گۆرانی په‌روانه ‌له‌ئاوازی مامۆستا سه‌ڵاح ره‌ووف و هۆنراوه‌ی هونه‌رمه‌ند ئه‌حمه‌د سالار .
گۆرانی ئه‌ی هاوسه‌ره‌ئازیزه‌که‌م له‌ئاوازی هونه‌رمه‌ند غه‌مگین فه‌ره‌ج وهۆنراوه‌ی به‌رزان هه‌ستیاری شاعیر.
پاشان له‌گه‌ڵ تیپی موسیقای په‌یمانگای هونه‌ره‌جوانه‌کان ……..
گۆرانی شه‌ویَ ئه‌ی شه‌ماڵ … ئاوازی مامۆستا ئه‌نوه‌ر قه‌ره‌داغی و هۆنراوه‌ی سه‌یدی هه‌ورامی شاعیر…
گۆرانی بۆ دڵ ئاوازی هونه‌رمه‌ند عه‌دنان که‌ریم خوَی و هۆنراوه‌ی بێخود ی شاعیر له‌گه‌ڵ تیپی نه‌ورۆزدا…
له‌ساڵی 1989 دا له‌گه‌ڵ هه‌ندیَ هونه‌رمه‌ندی تردا تیپی مۆسیقای کۆمه‌ڵه‌ی هونه‌ره‌جوانه‌کان داده‌مزرێنن.
له‌ساڵی 1991 دا له‌کۆڕه‌وه‌گه‌وره‌که‌ی کورددا به‌ره‌و ڕۆژهه‌ڵاتی کوردستان که‌وته‌ڕیَ و له‌شاری مهاباد بۆ ماوه‌یه‌ک جێگیر بوو.
له‌و ماوه‌یه‌دا چه‌ندین کاری هونه‌ری له‌گه‌ڵ هونه‌رمه‌ندانی موسیقی ناوچه‌ی موکریاندا ئه‌نجام دا وه‌ک عود ژه‌ن و چه‌ندین به‌رهه‌می هونه‌ری یان بۆ هونه‌رمه‌ندانی وه‌ک ماموستای به‌رزی کورد محه‌مه‌دی ماملیَ , محه‌مه‌د دانش, ئه‌حمه‌د ئیسلامی, ئیسماعیل شاهی و هه‌ندێکَ هونه‌رمه‌ندی تر.
له‌ساڵی 1992 ده‌گاته‌ووڵاتی سوید و درێژه‌ده‌دا به‌کاری هونه‌ری و یه‌که‌م به‌رهه‌می له‌ده‌ره‌وه‌ی کوردستان کاسێتی بیرتان ده‌که‌م بوو که‌له‌شاری لیل ی فه‌ره‌نسی تۆمار کرا وحه‌وت گورانی له‌خۆ گرتبوو, له‌وانه‌چوار گوَرانیان ئاوازی هونه‌رمه‌ند رزگار ئیسماعیل و گۆرانی یه‌کانی هه‌ڵه‌بجه‌, کۆچ , ئازادی له‌ئاوازی هونه‌رمه‌ند عه‌دنان که‌ریم خۆی بوو.
له‌ساڵی 1994-1995 له‌سوید ده‌چێته‌به‌ر خوێندَن و بوَ ماوه‌ی سالێک کۆَرسی ته‌کنیکی تۆمارکردنی ده‌نگ و موسیقا ته‌واو ده‌کات و ئه‌مه‌ش ده‌بێته‌َ ‌هۆی ئه‌وه‌ی به‌رهه‌مه‌هونه‌ریه‌کانی به‌ده‌ستی خۆی تۆماربکات.
ساڵی 1995 به‌رهه‌می ڕاز له‌سه‌ر کاسێت ده‌رده‌کات.
ساڵی 1996 یه‌که‌م به‌رهه‌می خۆی له‌سه‌ر سی دی به‌ناوی شه‌وی یه‌ڵدا بڵاو ده‌کاته‌وه‌ که‌موَسیقای ئه‌م به‌رهه‌مه ‌له‌سلێمانیَ له‌لایه‌ن تیپی موسیقای کۆمه‌ڵه‌ی هونه‌ره‌جوانه‌کانی ئاماده‌کراو پاشان له‌سوید هونه‌رمه‌ند عه‌دنان که‌ریم ده‌نگی خۆی له‌سه‌ر تۆمار ده‌کات.
له‌ساڵی 1999 دا سی دی ئه‌ڕۆی ئۆغر دێنێته‌به‌رهه‌م و هونه‌رمه‌ندی به‌توانا غه‌مگین فه‌ره‌ج ئه‌رکی دابه‌شکردنی ده‌گرێته‌َ‌ئه‌ستۆ. له‌سالی 2000 کۆنسێرتێکی تایبه‌ت  له‌هۆڵی ( کۆنسێرت هاوس) ی شاری ستۆکهۆلم  پێشکه‌ش ده‌کات. له‌ ساڵی 2002 دوو کۆنسێرت له‌شاری ( یۆتۆبۆری )و شاری ( سوتۆکهۆڵم ) پێشکه‌ش ده‌کات به‌هاوکاری گروپی ئاگری زیندوو ، هه‌ر له‌هه‌مان ساڵدا سیدی شنه‌ی با  بڵاوده‌کاته‌وه‌‌ ئه‌م به‌رهه‌مه‌گۆرانی له‌خۆگرتووه‌ به‌ده‌ستی خۆی تۆماری کردوه‌و هونه‌رمه‌ندانی به‌توانای وه‌ک گوران کامیل و فه‌رهاد محه‌مه‌د و غه‌مگین فه‌ره‌ج دابه‌شکردنی موسیقایان بۆ ئه‌نجام داوه‌. له‌ساڵی 2004 کۆنسێرتی شاری له‌نده‌ن  له‌هۆڵی ( شازاده‌ئێلیسابێت ) پێشکه‌ش ده‌کات هه‌ر له‌هه‌مان ساڵدا له‌وڵاتی هۆڵه‌ند کۆنسێرتێکی تر پیشکه‌شده‌کات .ساڵی 2005 له‌شاری (سنه) ‌له‌هۆڵی دانیشتگای کوردستان کۆنسێرتێک پێشکه‌ش ده‌کات . هه‌ر له‌هه‌مان ساڵدا سیدی  ( تاڤگه‌یه‌ک له‌عه‌شق ) بڵاو ده‌کاته‌وه‌شایانی باسه‌که‌ئه‌م به‌رهه‌مه‌به‌سه‌رپه‌رشتی هونه‌رمه‌ندان گۆران کامیل و هونه‌رمه‌ند ‌حسێن زه‌هاوی ئه‌نجام درا و له‌ستودیۆ ( بێل ) تۆمارکراو بڵاو بۆوه‌. هه‌ر له‌هه‌مان ساڵدا له‌فێستیڤاڵی ( ئومه‌د) له‌له‌نده‌ن له‌ته‌ک گروپی ئاگری زیندودا به‌شداری ده‌کات. هه‌ر له‌ساڵی 2005 به‌شدار ده‌بێ له‌فه‌ستیڤالی ( رێ ئۆریانتال) که‌ساڵانه‌له‌شاری ستۆکهۆڵم به‌به‌شداری چه‌ندین هونه‌رمه‌ندانی نه‌ته‌وه‌کانی دنیا ئه‌م فێستیڤاڵه‌نمایش ده‌کرێ. له‌ساڵی 2006 له‌گه‌ڵ هۆنه‌رمه‌ندان گروپی (کامکاران) سیدی (ئه‌مشه‌و) بڵاو ده‌کاته‌وه‌که‌ئه‌م سیدیه‌له‌شاری تاران تۆمار کراوه‌.له‌به‌هاری2007 دا له‌گه‌ڵ هونه‌رمه‌ند ( تارا جاف ) کۆنسێرتێک له‌شاری له‌نده‌ن پێشکه‌ش ده‌کات.  له‌هاوینی 2007 له‌گه‌ڵ گروپی کامکاران چوار کۆنسێرت له‌شاری ( هه‌ولێر و دهۆک و سلێمانی ) و سێ کۆنسێرت له‌شاری تاران پێشکه‌ش ده‌کات . له‌مانگی شوباتی ساڵی2008 به‌شداری ده‌کا له‌فێستیڤاڵی ( بانگهێشتن بۆ ئاو) له‌وڵاتی (کێنیا) ی کیشوه‌ری ئه‌فریقا.  له‌مانگی مایس 2008 له‌گه‌ڵ هونه‌رمه‌ند تارا جاف کۆنسێرتێک له‌‌کتێبخانه‌ی شاژنی وڵاتی دانمارک له‌شاری ( کۆپنهاگن) پێ به‌سه‌رپه‌رشتی تی ڤی کوردان پێشکه‌ش ده‌که‌ن.  هەمان ساڵ  له‌گه‌ڵ هونه‌رمه‌ند تارا جاف کۆنسێرتێک له‌‌  مانجیسته‌ر پێشکەس دەکەن. 7 نۆڤه‌مبه‌ر 2009کۆنسێرت..له‌ که‌نه‌دا  بە سەرپەرشتی ئوستاتد شاملو. 27/2/2010  کۆنسێرتێک لە شاری ئۆریبرو   لە سوید ، پاشان هەمان کۆنسێرت لە 10/4/2010 لە ستۆکهۆلم و 11/9/2010لە یوتۆبۆری  2/10/2010 لە ئوپسالا پێشکەش دەکات. 7 و 9  ئوکتۆبەری2010 لە گەڵ گروپی کامکاراند لە سلێمانی و هەولێر پیشکەش دەکات.  ئەیلولی 2010 سیدی وەفایی  کە لەگەڵ گروپی کامکاران بڵاودەکاتەوە. ساڵی  2011 لەگە: سبا کامکار و گروپی کامکاران سیدی خاتوون بڵاو دەکاتەوە.
لە ئوکتوبەری 2012 سیدی بادەی گوڵرەنگ (گوڵبژێرێک لە مەقامی کوردی ) بڵاودەکاتەوە..

امتیاز 0 از 0 رای

نظرات

captcha Refresh

محصولات مشابه

عضویت در خبرنامه

نشانی :

شماره تماس : 09052268978

ایمیل : jinomusic61@gmail.com