مجموعه کامل آثارعبدالحلیم حافظ Abdel Halim Hafez

در تاریخ 2017/12/01
به دلیل حجم زیادفقط فروش پستی – تماس بگیرید
بلبل گندمگون Abdel Halim Hafez
او يكى از ثمره هاى بزرگ دوران “موسيقى ملى” مصر بود
عبدالحليم حافظ يكى از برجسته ترين چهره هايى است كه در دوران معروف به “عصر طلايى موسيقى ملى مصر” رو آمد و جلوه نمود.
همه او را از نسل عبدالوهاب، فريد الاطرش، ام كلثوم و امثالهم مى دانند و نقش او را در ارتقاى اين موسيقى، مهم تلقى مى كنند
این مجموعه شامل کلیه کنسرتها و البوم های صوتی  این هنرمند بزرگ میباشد
ایشان علاوه بر کار خوانندگی در ۱۵ فیلم نیز بعنوان نقش اول مرد در کنار هنرمندان مشهور عرب نیز حضور داشته است

——————————————-

عبدالحلیم حافظ (زاده ۲۱ ژوئن ۱۹۲۹–درگذشته ۳۰ مارس ۱۹۷۷)، خواننده مصری است که در سال ۱۹۲۹ در روستای الحوات از توابع استان شرقی واقع در ۸۰ کیلومتری شمال قاهره به دنیا آمد.
عبدالحلیم حافظ یکی از پرآوازه‌ترین خوانندگان عرب است و یادگاری از دوران طلایی موسیقی مصر که به همراه محمد عبدالوهاب، ام کلثوم و فرید الاطرش؛ چهار ستون خیمه پرشکوه موسیقی و ترانه اعراب نامیده می‌شوند.
بیوگرافی به زبان کوردی:
عەبدولحەلیم حافز ناوی ڕاستی عەبدولحەلیم عەلی شەبانەیە (٢١ی حوزەیرانی ١٩٢٩ – ٣٠ی ئاداری ١٩٧٧) گۆرانیبێژێکی میسریە، لە شاری حەلاوات لە دایک بووە لە پارێزگای شەرقیەی نزیک بە پارێزگای قەلیوبیە، و سەراکەشی ھەر لەو شارەیەو ئێستاش ھەندێک لە شتە تایبەتەکانی خۆی لە سەراکەدا ماوە.
عبدالحلیم حافز لەساڵی ١٩٤٣ پەیوەندی بە پەیمانگای مۆسیقای عەرەبی بەشی ئاوازدانانەوە کردووە و لەساڵی ١٩٤٨ تەخەڕوجی کردووە و بۆماوەی ٤ ساڵ لە تەنتا و زەقازیق و قاھیرە مامۆستای مۆسیقابووە و دواتر دەستی لەکارکێشاوەتەوە و لەساڵی ١٩٥٠ پەیوەندی کردووە بەتیپی مۆسیقای ئێزگەوە و لەساڵی ١٩٥١ نازناوی عبدالحلیم حافزی بۆخۆی ھەڵبژاردووە و لەساڵی ١٩٥٢ گۆرانی صافینی مرەی پێشکەشکردووە بەڵام لەسەرەتادا خەڵکی حەزی لێی نەبوو چونکە ڕانەھاتبوون بەو جۆرە گۆرانیانە، بەڵام لە ساڵی ١٩٥٣ لەکاتی ڕاگەیاندنی کۆماریدا دووبارە ئەو گۆرانییەی ووتەوە و سەرکەوتنێکی یەکجار گەورەی بەدەستھێنا و پاشان چەند گۆرانیەکی دیکەی پێشکەش کردووە و ناوی داوەتەوە و نازناوی عەندەلیبی ئەسمەریان لێناوە.
لەساڵی ١٩٥١ وە تاکو ساڵی ١٩٥٥ گۆرانیەکانی عبدالحلیم حافز گەشبینی تیا بەدی دەکرا بەڵام لەسەرەتای ساڵی ١٩٥٦ کە دووچاری نەخۆشی بەلھارسیا بۆیەوە ئیتر گۆرانیەکانی غەمگین بوون و لەدوای چەنگ و لەساڵی ١٩٦٧ لە ئاھەنگێگی مێژوویدا لە ھۆڵی ئەلبێرت ھۆل لەلەندەن گۆرانی پێشکەش بە ٨ ھەزار کەس کردوە و ١٦ فیلمیشدا بەشداری کردووە و زیاتر لە ٢٣٠ گۆرانی تۆمارکردووە و بە ڕاستگۆیی و بەھەست و سۆز ناسراون.
عەبدولحەلیم حافز تووشی نەخۆشیەک بوتەوە لە جگەردا و لە ساڵی ١٩٥٦ ھەست پێکرد کاتێک کە تووشی خوێنبەربوونی گەدە بووە و ھەر بەھۆی ئەم نەخۆشییەشەوە لە ڕۆژی چوارشەممە لە ٣٠ مارسی ساڵی ١٩٧٧ لە تەمەنی ٤٧ ساڵیدا لەلەندەن کۆچی دوایی کردووە و خەم و ناخۆشی خەڵکی میسری داپۆشیوە بەجۆرێک ھەندێک لەکچەکان لەدوای بیستنی ھەواڵی مردنی عبدالحلیم خۆیان کوشتووە و زیاتر لە ٢ میلیۆن کەسیش لەبەخاک سپاردنی ئامادەبوونە.
فیلمەکان
جگە لەگۆرانی بەرھەمی فلمیشی ھەبووە لەوانە:
١٩٥٥: فیلمی ئاوازی خۆشەویستی لەگەڵ شادیە(یەکەم فیلمی بوو)
۱۹٥٥: فیلمی ڕۆژەکانمان خۆشە لەگەڵ فاتن حەمامە و عومەر شەریف
١٩٥٥: فیلمی شەوانی خۆشەویستی لەگەڵ ئەمال فەرید و عەبدولسەلام نابلسی
١٩٥٥: فیلمی ڕۆژەکان و شەوەکان لەگەڵ ئیمان و ئەحمەد ڕەمزی
١٩٥٦: فیلمی کاتی خۆشەویستی لەگەڵ فاتن حەمامە و ڕوشدی ئەبازە
۱۹٥۷: فیلمی دەلیلە لەگەڵ شادیە (کە یەکەم فیلمی ملەوەن بوو لە سینەمای مسری)
١٩٥٧: فیلمی کچانی ئەمڕۆ لەگەڵ ماجدە
۱۹٥۷: فیلمی گەنجی خەونەکانم لەگەڵ مونە بەدر و عەبدولسەلام نابلسی
١٩٥٨: فیلمی شەقامی خۆشەویستی لەگەڵ سەباح و عەبدولسەلام نابلسی
١٩٥٩: فیلمی چیڕۆکی خۆشەویستی لەگەڵ مەریەم فەخرەدین و عەبدولسەلام نابلسی
۱۹٦٠: فیلمی کچان و هاوین لەگەڵ سوعاد حوسنی
۱۹٦۱: فیلمی ڕۆژێک لە تەمەنم لەگەڵ زبێدە سەروەت و عەبدولسەلام نابلسی
١٩٦٢: فیلمی ھەڵەکان لەگەڵ نادیە لوتفی و عیماد حەمدی
۱۹٦۷: فیلمی پەرستراوی هاندەران لەگەڵ شادیە
۱۹٦۹: فیلمی باوکم لەسەر دارە لەگەڵ نادیە لوتفی و عیماد حەمدی و مێرڤەت ئەمین (کە دوا فیلمی عەبدولحەلیم بوو)
, , , ,