مرغ سحر دیگر نمی‌خواند وپرکشید

در تاریخ 2020/10/08
◾️مرغ سحر دیگر نمی‌خواند
🔹 استاد آواز ایران که نامش به‌ دلیل اجراهای متعدد از «مرغ سحر» با این تصنیف در یادها ابدی شد، آرام گرفت و شعله دیگری از پیکره اساتید آواز موسیقی ایران
خاموش شد.
🔹محمد رضا شجریان که پس از سال‌ها مبارزه با سرطان امروز پنجشنبه درگذشت؛ حلقه‌ای از زنجیره گرانسنگ استادان موسیقی و آواز اصیل و سنتی بود که
نامش در کنار اساتیدی؛ نظیر عبدالله دوامی، اسماعیل مهرتاش و حسین طاهرزاده در تاریخ موسیقی ایران قرار گرفت؛ نامی که تا سال‌ها ظهور جانشینی برای او
غیرممکن به نظر می‌رسد.
🔹شجریان در طول فعالیت هنری خود موفق به تولید حدود ۶۰ آلبوم موسیقی، خوانندگی در تیتراژ فیلم‌هایی چون دلشدگان، ابجد و زمستان، و اجرای بیش از
ده‌ها کنسرت داخلی و بین المللی شده است.

——————————————————————-

محەممەد رەزا شەجەریان، هونەرمەندی گەورە و ناوداری ئێران ئەمڕۆ پێنجشەممە ۸ی تشرینی یەکەم لە تەمەنی ۸۰ ساڵیدا کۆچی دواییکرد.
هومایوونی کوڕی شەجەریان لە پەیامێکدا لە تۆڕی کۆمەڵایەتیی ئینستاگرام نووسیویەتی “خاکی پێی خەڵکی ئێران بەرەو مەنزڵی مەعشوقەکەی فڕی”.
شەجەریان لە ۲۳ی ئەیلوولی ۱۹۴۰ لە مەشهەد لەدایکبووە. چەند رۆژێک بوو باری تەندروستیی تێکچووبوو؛ پێشتر خۆی رایگەیاندبوو کە تووشی شێرپەنجە بووە.
شەجەریان بە مامۆستای هونەری سوننەتیی ئێران ناسرابوو، وەکو گەوهەرێک لەلایەن میوزیکژەن و عاشقانی میوزیکەوە تەماشا دەکرا.
سەرەتا لە تەمەنی پێنج ساڵیدا بە قورئان خوێندن دەستیپێکردووە و لەلایەن باوکییەوە سەرپەرشتی کراوە، لە تەمەنی ۱۲ ساڵیدا چووەتە نێو هونەری سوننەتیی ئێران. چەندین خەڵاتی هونەریی جیهانیی بەدەستهێناوە، لەنێویاندا ۴۸ـەمین خەڵاتی ساڵانەی ئەڵمانیا بۆ میوزیک، مەدالیای مۆزارت و مەدالیای پیکاسۆی زێڕین کە یونسکۆ دەیانبەخشێت.
دوو جار ژیانی هاوژینیی پێکهێناوە، یەکەمجار لە ساڵی ۱۹۶۲ لەگەڵ فەرخوندە گوڵ ئەفشان کە لە ساڵی ۱۹۹۳ لەیەکدی جیابوونەتەوە؛ جاری دووەمیش لەگەڵ کەتایوون خەنساری لە ساڵی ۱۹۹۵ ژیانی هاوژینیی پێکهێناوە. خاوەنی پێنج منداڵە بەناوەکانی ئەفسانە، موژگان، فەرزانە، هومایوون و رایان، چوار منداڵی یەکەم لە هاوژینی یەکەمیەتی و پێنجەمیشیان لە هاوژینی دووەمیەتی.
خاوەنی چەندین ئەلبوومە؛ پێشتر چەندجارێک هەواڵی کۆچی دوایی بڵاوکراوەتەوە و دواتر رەتکراوەتەوە. شەجەریان لە ساڵی ۲۰۱۰ لە هەڤپەیڤینێکدا گوتی “کاتێک مەحموود ئەحمەدی نەژاد، سەرۆککۆماری پێشووی ئێران خەڵکانی ناڕازی بە زبڵ و خۆڵ لەقەڵەمدا، رامگەیاند کە من دەنگی ئەو زبڵ و خۆڵەم”، ئەمەش دوای ئەوەی لەکاتی خۆپێشاندانەکان گۆرانییەکی گوتبوو بەناوی “چەکەکەت دابنێ”.
شەجەریان لە ساڵی ۲۰۰۹ لەکاتی گەڕانەوەی بۆ ئێران لە فڕۆکەخانەی ئیمام خومەینی تاران بۆ ماوەی دوو کاژێر و نیو لە لایەن بەرپرسانی ئەمنییەوە لێکۆڵینەوەی لەگەڵ کرا.
,